بە پێی پروتۆکولی ساڵی ١٩٦٧ ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە سەر باروودۆخی پەنابەران سێ خاڵی گرینگ دێنێتە ئاراوە و دەڵێت :
ــ مافی هەر پەنابەرێکە لە دوای خۆ ڕادەست کردن بە وڵاتێکی دەرەکی وەکك پەنابەر ، دەبێت پشتیوانی گشتی لە لایەن ووڵاتی داڵدەدەرەوە لی بکرێت و لە هیچ باردۆخێکدا پەنابەر ڕادەستی وڵاتی یەکەمی پەنابەر نەکرێتەوە و یان بۆ وڵاتێک کە مافی پەنابەر ناپارێزێت.
ــ هەمو حکومەتەکان ئەوەیە کە هاریکاری کۆمیسیاری گشتی پەنا بەران بن.
ــ گشت حکومەتەکان لە گەڵ قبوڵ کردن و واژۆ کردنی ئەو پرتۆکولە نێو نەتەوەییە ، دەبێت ماف و پشتگیری و ئاسایشی پەنابەران دابین بکەن بە بێ جیاوازی و بەپێی یاسای یاسا نێونەتەوەییەکان و پرتۆکولی واژۆ کراوی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ.
هەر وەها بە پێی جارنامەی جیهانی مافی مروڤ لە بنەمای چواردەیەم بەشی یەکۆم کە دەڵێت هەموو کەس مافی ئەوهی هەیە کە لەبەرامبەر راوهدوونان، ئەشکەنجە و ئازار، پەنایەک بدۆزێتەوه و لە وڵاتانی دیکە ببێتە پەنابەر.
هەر وەها لە بنەمای سێزدەیەم کە دەڵێت هەموو کەسیک مافی ئەوهی هەیە لە هەموو ولاتیکدا بە ئازادانە هاتوچو یەک لەوان ولاتی خوی ، بکات و شوینی ژیانی خۆی هەڵبژێرێت. وە هەمووکەسیک مافی ئەوهی هەیە هەر ولاتیک بەجی بهێڵیت یان بگەریتەوه بو ولاتی خوی.
وە لە بنەمای بیست و دووهەم دەڵیت کە هەموو کەسیک وهکو ئەندامی کومەلگا مافی ئاسایشی کومەلایەتی هەیە و ریگەی پیدراوه بە پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیودهولەتی ، مافی ئابوری ، کومەلایەتی کولتووریی خۆی وبەبەرچاوگرتنی پێکهاتە و سەرچاوهکانی هەر وڵاتێک کە پیویستیی پلە و پێگەیشتنیی ئازادانەی کەسایەتیی ئەوه بەدهست بێنێ.
وە لە بنەمای نۆزدەیەم کە ئەلیت هەموو کەسێک مافی هەیە بە ئازادی بیر و رای خۆی دهربڕێت. ئەم مافە ئاماژه بەوه دهکا ت کە هەموو کەسێک بە بێ ترس و دڵەڕاوکێ بڕوای تایبەت بە خۆی هەبێت و لە بەدهستهینانی زانیاریی و بیرو را و بڵاوکردنەوهیان بەئازادی دهستی بە ئامرازهکانی پێویست رابگات.
ئێمە وەک کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وسەرجەم لایەنە ، بەم پێییە پەیوەندیدارەکانی کاروباری پەنابەران داوا دەکەین کە هەمو پەنابەرێک مافی تاك بە تاکیان، ئەمنییەتی گیانی و ماڵیمان پارێزراو و بێت و بێجگە لە مسۆگەرکردنی مافی کارکردن بۆیان مافی خوێندن بۆ خۆیان منداڵەکانیان دابین بکرێت هەر وەها .لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و دروستکردنی ڕێکخراو و لە دەرکردنی گۆڤار و ڕۆژنامە و کار و چالاکی سیاسیدا بێ بەش نەبن.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
2017/07/11


