مانگرتنی کرێکارانی گۆڕەپانی نەوتی (آذرایلام)بەهۆی دواکەوتنی حەقدەستی مانگانە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی،کرێکارانی گۆڕەپانی نەوتی “ئازەر ئیلام ” ،هەڵکەوتە لەشاری مێهران لەچوارچێوەی کۆمپانیاگەلی (سەرۆک وکومپانیای گەشەی ئاو وگاز) لەڕێکەوتی یەکی پووشپەڕەوە دەستیان داوەتە مانگرتن.

بەگوێرەی هەواڵەکە،ئەم کرێکارانە سەرەتا ۱۵۰کەس بوون،بەڵام دواتر ۱۰۰کەسی دیکەیان پێ زیاد بوو کەلەکارگێڕانی نووسینگەکانی تەکنیکی وئەندازیاری پێک هاتبوون.وخوازیاری وەرگرتنی مووچەی ۳مانگی ڕابردوویان لەگەڵ جێژنانەکەیان بوون،بەگشتی پاش مانگرتنێکی درێژخایەن لەگەرمای ۵۶ دەرەجە،ئەم ڕووداوە بووبەهۆی وەدەرنانی ۱۵۰کەس لەم کرێکارانە لەڕێکەوتی ۱۷ی پووشپەڕی ۹۶.

جێگەی باسە، کەمانگرتنی مەدەنیانە وبێ توندووتیژی مافی هەر مرۆڤێکە ولەجاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤی جیهانیدا ئاماژەی پێدراوە،بەڵام لەحکوومەتی کۆماری ئیسلامی گەرچی بۆخۆی یەکێک لەواژۆکارانیەتی ،بەڵام هەرگیز پێی پابەندد نەبووە وزۆرینەی چالاکانی کرێکاری بەتۆمەتی ناڕەوا ئەشکەنجە وزیندانی دەکات ولەنوێترین ڕووداویدا دەتوانین ئاماژە بە۱۷کرێکاری کانگای زێڕی (آق درە)بکەین،کەهێزی قەزایی ئەم کرێکارانەی بەلێدانی۱۰۰قامچی و۳۷مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: