بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی پێنجشەمە ۱٥ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە ناوچەی قاسمەڕەش سەر بەشارستانی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوانکارەێیک بە ناوی مەناف سەنایی ۳۷ ساڵ تەمەن لە یەکێک لە لەوڕگاکانی ئەو دەڤەرە ، مینە چێنراوێکی سەردەمی شەری ئێران و عێراق لە ژێر پێیدا دەتەقێتەوە و هەردو لاقی بە توندی بریندار دەبێت.
خەڵکانی مەدەنی هەناردەی نەخۆشخانەی سەردەشتی دەکەن کە بەهۆی قوڵی برینەکەی دواتر هەناردەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت .
شایانی باسە ، بە پێی ڕاپۆرتەکانێ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ۱٨ مانگی ڕابردوەوە تا ئەمڕۆ بە هۆی تەقینەوەی مینەبەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراقەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۱۹ کەس کوژران و۷۰ کەسیش بریندار بوون .
هەر لەو پەیوەندییەدا زیاتر لە ۷۰٦۲٥ هێکتار لە ڕڕوبەری بە پیتی مەزرا و لەوەڕگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک کێڵگەی مین ناسراون و مەترسی تەقینەوەی مینیان لە سەرە و هێشتا ڕۆژانە هاووڵاتییانی کورد دەبنە قوربانی شەڕی ۳۰ ساڵ پێشی دوو وڵات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان