تۆپبارانەکانی تورکیا بوونەتە هۆی وێرانبوونی گوندەکانی عەفرین

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی عەفرین بەردەوامیی هەیە و بەو هۆیەوە زۆرێک لەو گوندانە وێرانبوون.
ناوەندی هەواڵی رۆژنیوز لەم بارەوە دەنووسێت، سوپای تورکیا و هێزە تێرۆریستیەکانی سەربە سوریا گوندەکانی مەرەناز و مالکییەی سەربە کانتۆنی عەفرینیان لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کردوە و لە ئەنجامدا ئەو گوندانە بە تەواویی ڕووخان و وێران بوون.
گوندەکانی مەرەناز و مالکییە دەکەونە ٣٠ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی کانتۆنی عەفرینەوەو و پێنج کیلۆمەتری باشوری ڕۆژئاوای عەزاز، ژمارەی دانیشتووانی مەرەناز لە ساڵی ٢٠٠٤دا ٩٥٩ کەس بووە و گوندی مالکییەش ٢٠٠ ماڵی تێدابووە.

شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن-(یەپەژە) کە ئەرکی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستیانیان لە ئەستۆیە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٥دا لە سەر داواکاری هاوڵاتیانی ئەو گوندانە، گوندەکەیان لە چنگی چەتەکان ڕزگارکرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان