بانگهێشتی ۲ چالاکی مەدەنی لە شاری سەردەشت لە دوای ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی مستەفا عەزیزپور و سەلاح الدین خزری لە دوای ئەوەی لە چالاکی ساڵیادی بۆردمانی کیمایی سەردەشت کە لە لایەن حکومەتی عێراق لە ۷ی پوشپەڕی ۱۳٦٦ هەتاوی ئەنجام درابوو ، بەشداریان کردبوو ، بانگهێشتی ناوەندەئەمنییەتیەکان ئەو شارە کراون .
ئەو چالاکە مەدەنیانە هاوکات لە چالاکیەکەدا هەڵگری پلاکاردگەلێک بوون بە ناونیشانی نە بۆ کوشتنی کۆڵبەر کە لەدوای چەندکاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراون .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە لیباس شەخسیەکان بە بەشداری کردنیان لە ناو چالاکییەکەدا و ڕێپێوانیان بۆ سەر مەزارگەی قوربانیانی کیمیابارانەکان ، یەک بە یەک ئەو چالاکانەی کە پلاکاردی پشتیبانی لە کۆڵبەرانییان بە دەستەوە بوو دەستنیشان و شناسایی کردوە .
پێویستە باس بکرێت بۆردمانەکانی شاری سەردەشت لە ۷ی پوشپەڕی ۱۳٦٦ لەکاتی شەڕی ئێران و عێرقدا ئەنجام درا کە ۱۱۰کەس لە هاووڵاتیانی مەدەنی کوژران و لانیکەم ٨۰۰۰کەسیش بە گازی کیمایی ژەهڕاوی کران کە تاوەکو ئێستا بەودەردەوە دەناڵێنن .
کۆماری ئیسلامی زۆر سادە و ساکار لە برینداران ئەوکارەساتە دەڕوانێت و هیچ یارمەتی و هاریکاری و خزمەتگوزاریک بۆ چارەسەری برینداران ئەنجام نادات .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان