بەپلی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تورکیا پێنج لیستی ڕادەستی ئەڵمانیا کردووە و ئەڵمانیاش کەسەکانی لە ئەگەری تیرۆر ئاگادار کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵێک،کە ناوەندی هەواڵی رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە، ئاشکرابووە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بۆ ئێستا دەزگای سیخوڕی میتی تورک پێنج لیستی جیاوازی ڕادەستی حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە بکرێت لەبارەیانەوە، بەوهۆیەوە کۆمیسیۆنی ئاسایشی بەرلین تا ئێستا ٨٠ کەس لەو کەسانەی ئاگادارکردووەتەوەو پێی ڕاگەیاندوون کە میتی تورک بەدووایانەوەیە.
کۆمیسیۆنی پاراستنی دەستوور لە بەرلینی ئەڵمانیا، لە ئەنجامی کۆبووەیەکدا ئاشکرایکرد، کە تورکیا لە هەوڵداندا بووە بۆ خستنە ژێر چاودێری هاوڵاتیانی کورد وا لە ئەڵمانیا دەژین و لە ساڵكی ٢٠١٥ەوە بۆ ئێستا پێنج لیستی ڕادەستی حکومەتی ئەڵمانیا کردووە. جێی ئاماژەیە ئەو ڵیستانە کەسانی تورکیشیان تێدابووە.
ئەو کۆمیسیۆنە ئاشکراشی کرد، کە ناوەندی ئیستخباراتی تورکیا (میت) داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە کە ئەو کەسانە بخرێنە چاودێرییەوە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت.
لە بەر ئەوەی مەزەندە کراوە ئەگەری تیرۆرکردنی ئەو کەسانە هەیە، کۆمیسیۆنی ئاسایشی پارێزگای بەرلین تا ئێستا ٨٠ کەس لەو کەسانەی ئاگادارکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندوون کە میتی تورک بەدووایانەوەیە.
جێگای ئاماژەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٦دا کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، چەندین هەوڵدان و پلانی حکومەتی تورکیای ئاشکراکرد، کە لە چوارچێوەیاندا وا بڕیاربووە سیاسەتمەداران و چالاکوانانی کورد لە ئەڵمانیا تیرۆر بکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان