بە پێی ڕڕاپۆرتێکی کورت لە کومەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لەو چەندساڵە دوواییدا ڕێژەێیکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکان بوون کە ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ڕێژەی زۆری بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا.
لە ڕاپۆرتەکەدا وەتەێیکی “سەلیم کەریمی بەرپرسی شورای کۆدەنگی و بەربەرەکانێ لە گەڵ مادەهۆشبەرەکان ” دێنیەوە و دەڵێت :
مەزەندە دەکرێت ۲۱۰۰۰ کەس لە پارێزگای سنەدا گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بن کە ۹.٥%لە سەدی ئەم ڕێژەیە ژنان لە خۆێدەگرن ، بەوپێیە بەداخەوە ژنان هۆگرێیکی زۆرتریان نیشان داوە بۆ بە کارهێنانی مادە هۆشبەرە دەسکردەکان ( ناسراو بە شیشە و کراک و …)
داکشانی تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکان گەیشتۆتە ژێر ۱٨ ساڵ و ئەمەش بەو مانایە دێت کە تان و پۆی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکان تەندروستی منداڵانیش دەخاتە مەترسییەوە .
بە پێی ئەوەڕاپۆرتانەی پێمان گەیشتوون ۳۰%ی ئەو ژنانەی کە گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکانن لە لایەن هاوژینەکانیانەوە فێرکراون و ئالودەبوون .
ئەمە بەو واتایە دێت کە لانیکەم ٤۰۰۰ منداڵ خاوەنی باوک و دایکی موعتاد و ئالودەن و هەر بەو پێیەش نیوە ڕێژەی ئەو منداڵانە توش و گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکان دەبن و ئەوەش مەترسیە بۆ داکشانی تەمەنی ئالودەبوون بە مادەهۆشبەرەکان .
پێویستە باس بکرێت بێکاری و هەژاری یەکێک لە هۆکارەکانی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکانە .
هەژاری و بێبەش بوونی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ نمونە کەمی قوتابخانە و شوێنی پەروەردە ، وەک نمونەش گوندەکانی دەروبەری شارستانی بانە ، نەبونی ئاو و کارەبا لە زۆر گوندی دەوروبەری شارستانی بیجاڕ و نەبوونی جادە و ڕێگە و بان و ناوەندی دەرمانی و وەرزشی و کتێبخانە و نەبوونی بەرنامە و پڕۆگرامی بەجێ بۆ پێشگرتن لە ئێعتیاد ، ئەمانەوە زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی تر دەکرێت وەک نمونەێیک بۆ هۆکارەکانی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکان بێنینەوە .
پێویستە باس بکرێت گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەکان هۆکارێکی کاریگەرە بۆ زیاد بوونی ڕێژەی نەخۆشییەکانی ئیدز و هیپاتیت و نەخۆشیگەلی ڕۆحی و هەڵکشانی ڕێژەی فەساد و لەشفرۆشی لە کۆمەڵگادا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
پشتیوانی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی ووڵاتی سوید لەکەناڵی تلەڤزیۆنی Ronahi TV
-
ژنێک لە ناوچەی چلچەمە لە هەوڵێکی خۆکوژیدا ئاگری لە جەستەی بەرداوە و گیانی لەدەستدا