ناسنامەی ۲٤ لە دەستبەسەرکراوانی دەڤەری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ۱۳۹٦هەتاوی ، دادستانی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە پتر لە ٥۰ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لەو پارێزگایەدا بە پێی مادەی ۲۸۷ یاسای سزای ئیسلامی قۆڵبەست کراون ، کە لە نێوان دەستبەسەرکراواندا منداڵێکی ۱٥ساڵان ، ۲۲پیاو و ۱ ژن دەبینرێت .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ناسنامەی ۹ کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە: قانع خون‌سیاوەشان ،ماکەوان ئەحمەدی ، یاسر حەسەن‌زادە، یوسف بەهرامی ، مێهدی هۆشداری، ئارمان وەیسی،هێرش عەباسی، وەستا کامران متۆڕ ساز ، شاهۆ ڕەحیمی ڕاگەیاندراوە .

ناسنامەی ٥ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری ڕوانسەر بریتین لە ؛
فەرمان مۆزەفەری ،فارۆق مۆزەفەری، بەهمەن غۆڵامی ، یاسر وەلەد بەیگی ، فەریبا بەهرامی
ناسنامەی ٤ شارۆمەندی دەستبەسەرکراوی پاوە (سەلاس‌باوەجانی ) : سەردار ئەمینی ، غەدیر ئەمینی ، سالار نەورۆزی ، مەلا مەحمود ئەحمەدی و ناسنامەی ٤ شارۆمەندی دەستبەسەرکراوی سەرپێڵ‌زەهاو بەم شێوەیەن ؛ ڕەحمان بێهرووزی ، بەلال بێهرووزی کوڕی ڕەحمان (۱٥ساڵان) ، مەلا جەبار پاڵانی ، ملا محەمەد ڕەبک .
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە مادەی ۲۸۷ یاسای سزای ئیسلامی لە دژی کەسانێک بەکار دەهێنرێت کە دژی بنەماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەڕی چەکداریان کردبێت و سزای ئەو کەسانەی کە بە مادەی ۲۸۷ تۆمەتبار دەکرێن ریتیە لە سێدارەدان ، بڕێنی دەستی ڕاست و پای چەپ ، دوورخستنەوە لە وڵاتی خۆیان بۆ هەموو ژیانی تۆمەتبار .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان