تەقەی ڕاستوخۆ هێزەکانی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران و برینداربوونی کۆڵبەرێک

هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بریندار بوونی کۆڵبەرێک لەو دەڤەرە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، بەربەیانی ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٦ی پوشپەڕی ۱۳۹٦ هێزەکانی سپای پاسداران کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەڤەری کانی زەردی لە ناوچەی سەردەشت کۆمەڵێک کۆڵبەریان دا بەر تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ” زۆرار” کۆڕی عەبدۆڵا کە لەدایکبوی “نەڵاسی” سەردەشتە سەری بریندار دەبێت و لە لایەن کۆڵبەرانی دیکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت .
بە کوتەی کۆڵبەرێکی ئامادە لە شوێنی ڕووداوەکەدا دەڵێت ؛ کۆڵبەرانی هیچ کۆڵێکیان پێ نەبوە و بە مەبەستی ئەوی کە بزانن ئایا کەلوپەلێک هەیە بۆ هاوردنەوە سەردانی ئەو دەڤەرەیان کردوە کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ ئاگاداری پێشو و لە ناکاودا تەقەیان لێ دەکرێت .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای ساڵی ۱۳۹۲هەتاوی تا کۆتایی ساڵی ۱۳۹٤ ئاماری ڕاگەیاندراوی کۆڵبەرانێک کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی گیانیان باختکردوە ۳۱٤ کەس ڕاگەیاندراوە و لە ساڵی۱۳۹٥ی هەتاوی ۱٥٤ کۆڵبەری دیکە لە ڕووداوگەلی جۆراوجۆری تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تەقینەوەی مین ، سەرما و هەڵهاتن لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ۷٦ کەس کوژراو و ٦٤ کەسی دیکەبریندارو ٤ کەس بێ‌سەروشوێن ڕاگەیاندراوە .
ئاماری کۆڵبەرانی پارێزگاکانی سنە و ورمێ تا ڕەشەمەی ساڵی ۱۳۹٥ لە لایەن دەزگا هەواڵنێریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نموونە “سلامت نیوز و روزنامە وقایع اتفاقیە ” ٤۰ هەزار کەس ڕاگەیاندراوە .
شیمانە دەکرێت هەر بەو ڕێژەیە کۆڵبەرلە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامدا بوونیان هەبێت ، بەڵام تا ئێستا ئامارێکی ڕوون و ئاشکرا لە لایەن دەوڵەتەوە ڕانەگەیاندراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان