بەپێی هواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زیندانییەک بەناوی ئەحمەد ئێرانی لەزیندانی دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشا ،لەناڕەزایی دەربڕین دژبە دۆخی زیندان وگوشارە داسەپاوەکان،دەستیان دایە مانگرتن ودروونەوەی لێو وچاوەکانی خۆی.
زیندای دیزەڵ ئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان وەکوو ئەوپەڕەی بەزاندنی هێڵەکان دەناسرێ. ڕێژەی زیندانیانی ئەم زیندانە لەناوبەری ۲بۆ۳هەزارکەس خواروژوور دەکات .ئەم گرتووخانەیە ۹بەندی هەیە،چاوپێکەوتنی لەنێزیکەوە زۆربەی جارەکان قەدەغە دەکرێت.زۆرینەی چاوپێکەوتنەکان لەڕێی کابینەوەیە ولەبن کۆنتڕۆڵی قورسی پاراستنی زینداندایە.
بەپێی ڕێساکانی ئەم زیندانە،زیندانیانی تازە هاتوو ،سەرەتا بۆماوەی دە ڕۆژ دەگوازرێنەوە بۆبەشی (قەرەنتینە)وزیندانیانی گەنجیش بەقەرەنتینەی گەنجان ڕادەگوێزرێن.
هەژماری مەحکووم کراوانی بەئێعدام لەم زیندانە لانیکەم ۵۰۰کەسە کە مەحکووم کردنی بێ بنەبڕیان بەسەردا سەپێنراوە وهەرئان وساتێک ئەگەری جێبەجێکردنی ئێعدامەکەیان لەپئارادایە.
ڕێژەی هەرەۆری مەحکووم کراوانی بەئێعدام سەربە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان،کوشتنی بەئەنقەست ودەسدرێژی ناشەرعین.
زۆربەی ئێعدامەکان لەم زیندانەدا لەڕۆژی چوارشەممە و دووشەممە کاتژمێر ۵ی سەرلەبەیانی جێبەجێ دەکرێوهەموو دەم چوار ڕۆژ پێشووتر هێڵی تلەفوونەکان دەبڕدرێن،زیندانی مەحکووم کراو بەئێعدام دەگوازرێتەوە بۆبەندی۹(بەنددی ئەدەب)وسەرلەبەیانی ڕۆژی دواتر دەیبەن بۆ شوێنی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێدام لەبەشی پەنجە مۆر وحوکمەکەیان بەئامادەبوونی بەرپرسانی زیندان،سەربازانی زیندان ودادوەرەکانی جێبەجێکاری حوکمەکان ،بەڕێوە دەچێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان