پەیکەرەی ئەحمەدی خانی لە شاری دۆغ بایزیدی باکوری کوردستان لە لایەن AKPوە تێکشکێنرا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی 25/6/2017شارەوانی شاری دۆغ بایزید سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکوری کوردستان پەیکەرەی شاعیر و بیرمەندی کورد” ئەحمەدی خانی ” یان تێک شکاندوە و لە گۆڕەپانەکەدا لایان بردوە .

لە دوای کودتا سەرنەکەوتوەکەی ساڵی پارەوە لە تورکیا ، حیزبی داد و گەشەپێدان AKP وەک هەلێک لە بۆشایی سیاسی و ڕاگەیاندنی باری نا ئاساییدا هەمو سەرۆک شارەوانییەکانی باکووری کوردستان کە زیاتر لە سەد شاری لە خۆ دەگرت و بەدەنگی گەل هەڵبژێردرابوون لە سەر شارەوانییەکان لای بردن و ڕاپێچی زیندانەکانی کردن .

پلانی حیزبی داد و گەشە پێدان تێکدان و نەهێشتنی ئاسەواری مێژویی کوردانی ئەو بەشەی کوردستانە .

بۆ نمونە : بە پێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و دیکۆمێنتەکان ناوچەی سوری ئامەد کە شوێنەوارێکی کۆنی شارستانیەتی کوردستانە بە تەواوی خاپور کراوە .

شایانی باسە تێک شکانی پەیکەرەی ئەحمەدی خانی لە درێژەی ئەو قڕکردنەی ئاسەواری کوردەواریەدایە وهەوڵێکی چڕوپڕ وبەردەوامە بۆسڕینەوەی ئاسەوارە مێژوویی وهێما نەتەوەییەکان .

ئەحمەدی خانی شاعیر و بیرمەندی کورد لە نێوان ساڵەکانی 1651_1707 دا ژیاوە و بە هۆنینەوە و داڕشتنەوەی چیرۆکیکی و تراژیدیاێیکی دڵداری زۆر ناواخنی ورد و هەستیاری کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی وەک پیارسک بە بەژنی چیرۆکەشێعرە بە نرخەکەیدا هەڵواسیوە و بۆ پەرتوک خانەی کوردی جێهێشتوە . ئەحمەدی خانی سەرقافڵەی ئەدەبی کلاسیکی کوردییە کە بیری و هزری نەتەوەیی گەشەپێداوە . کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: