بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، له چه ن روژى رابردوولە کۆپێنهاک پێتەختی وڵاتی دانمارک کوردێکی ڕۆژاوای کوردستان و ئەندامێکی پارتی یەکێتی دێمکراتیک (pyd) لە لایەن دوو کەسی توندئاژۆی ئیسلامییەوە کە خەڵکی وڵاتی لیبی و تونس بوون ، دەدرێتە بەر چەقۆ و بەتوندی برینداری دەکەن .
سایتی ئاوێنە لە هەواڵێکیدا دەڵێت: مەزڵووم کۆبانی قوربانی ئەو هێرشە ترۆریستییە گوتویەتی ئەو دووکەسە هەڵسووکەوت وئەدبیاتی ئاخاوتنیان لە جۆری هەڵسوکەوتی داعش دەچوو و بەتوندی هێرشیان دەکردە سەر گەلی کورد بەگشتی و لە ئەنجامی قسەو و دیالۆگەوە شەڕەکەیان هەڵگیرساند و هێرشیان کردەسەرم .
ئیبراهیم مەزڵووم ناسراو بە مەزڵووم کوبانی کە لە نەخۆشخانەێیکی کۆپهناگ دایە ئیستا تەندروستی جێگیرە.
شایانی باسە لە دوای سەرکەوتنەکانی هێزەکانی سوریای دێمکراتیک بە سەر داعشدا ، دەست و پێوەندەکانی داعش لە ئوروپا ئەوە سێهەمین جارە هەڵدەکوتنەسەر هاووڵاتیانی ڕۆژاوای کوردستان و مانگی ڕابردوو کوردێکی ڕۆژاوایان بە ناوی عەبدۆ بە بیانوی ڕۆژوو نەگرتنەوە کوشت کە خێزاندار وخاوەنی ۳ منداڵ بوو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان