دەسبەسەری وهەڕەشە لەسەر بنەماڵەی گیان بەختکردوانی حیزبی کۆمەڵە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی سەرچاوەی ئاگادار ،ڕۆژی ڕابردوو ،دووی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی،پاش تێهەڵچوون لەناوبەری هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ ئەندامانی ڕێخستنی “کۆمەڵە”، کەبووبەهۆی گیان لەدەستدانی ۳کەس لەئەندامانی ئەو حیزبە ،لەژێر ناوەکانی”حامید سەیف پەناهی” و”سەباح حسێن پەناهی” و”به هزادى  نورى ” و بريندار بونى رامين  حسين په ناهى. وپاش ئەو ڕووداوە هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە سەرماڵی باوکی حوسێن پەناییەکان لەگوندی”قوڕووچیا”سەربە شاری دێولان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای لێدان وسوکایەتی، چەندد کەسێک لەئەندامانی بنەماڵەی”ئەفشین حوسێن پەناهی یان دەسبەسەر کرد.وهەروەها ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ،قورە ودێولان پاش بانگهێشت وئاگاکردنەوەی هەرسێ گیان بەخت کردوو ،هۆشداریان پێداون کەلەئەگەری هەرچەشنە ڕێوڕەسمێکی پرسەو سەرەخۆشی دەسبەسەر دەکرێن.

بەگوێرەی هەواڵەکە،ڕامین حوسێن پەنایی پاش ئەوەی لەلایەن سپای پاسدارانەوە بریندار کرابوو ،گوازرابوویەوە بۆنەخۆشخانەی “بعثت”ی شاری سنە وپاش چەندد کاتژمێر گوازراوەتەوە بۆگرتووخانەی سپای پاسداران لە پادگانی (بیت المقدس)ی شاری سنە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کەئەفشین حوسێن پەنایی یەکێک لە زیندانیانی سیاسی ناسراوە کەپێشتر دووجار لەساڵەکانی ۹۰و۹۵لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان