کاسبکارێکی دیکهی خهڵکی پیرانشار کوژرا
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤیی کوردستان، محهممهد مسائلی فەرد (داربڕان)، بەهۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی له دهست دا. جێی ئاماژەیە لهو ڕووداوهدا دوو کاسبکاری دیکهش بریندار بوون.
کوژرانی محهممهد داربڕانی و برینداربوونی دووو کاسبکاری دیکهی پیرانشار له حاڵێکدایه که حهوتووی رابردوو، سیروان عهزیزی، کۆڵبهری لاوی خهڵکی سهردهشت هەر بەهۆیی تەقەی راستەوخۆیی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژانە کاسبکاران و کۆڵبەرانیی کورد دەکاتە ئاانج و گیانیان لێ دەستێنێ، تا ئێستاش لەسەر ئەو بابەتە هیچ کام لە نوێنەرانی کوردی پارلمانی ئێران هەڵوێستیان نەبوو و هەڵنەستاون بە ئەر ک و کارەکانی خۆیان.
جێی ئاماژەیە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆییی نەبوونی دەرفەتی کار، گەنجان و بەگشتی خەڵکی شار و گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست دەدەنە کاری پرمەترسیدار و لەرووی ئیجبارەوە ئەو کارە پرمەترسیانە ئەنجام دەدەن، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش راستەوخۆ دەیانکەنە ئەمانج و گیانیان لێدەستێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
بەر بوونەوەی کۆلبەرێک بە هۆی تاو نانی هێزەکانی هەنگی مەرزی ئیران
-
۱۱۰کەس لەزیندانیانی شاری زەنجان چاوەڕێی ئێعدامن