ئەگەری داخستنی کۆمپانیایی رۆژی زرێبار(خورشید زریبار)

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۲۷جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی هەموو ماشێنگەلی بارهەڵگری کۆمپانیایی رۆژی زرێبار کە بەرهم‌هێنەری خواردنەوەگەلی ئیستەکە (ایستک) بە پێی بڕیار و فەرمانی ئیدارەی تەعزیراتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێراندا ڕاگیران.

بە پێی گوتەی کرێکارانی ئەو کۆمپانیاییە بەو هۆیەوە بەرپرسانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاندوە کە سەرەڕای تێچوی زۆری بەرهم هێنان لە ساڵانی ڕابردوودا بەڵام ئەوان هەوڵی خۆیانداوە کە ئەو کارگاییە دانەخرێت بەڵام بە پێی ئەو دۆخەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەو کۆمپانیا پێکی هێناوە ناچار دەبن کە کۆمپانیاکە دابخەن .
لە درێژەدا کرێکاران دەڵێن کە دەست ڕاگرتن بە سەر ماشێنگەلی ئەو کۆمپانیایە لە سەرانسەری ئێراندا دەگەڕێتەوە بۆ داواکاری حکومەت کە باجێکی ٥۰۰ ملویەنی داوا دەکات ، ئەمە لە کاتێکدایە کە بارمتەی ٥۰۰ ملوین لە لای دادگا دانراوە تا بڕیاری کۆتای دەردەکرێت ، مخابن بە بێ بڕیاری کۆتایی و بە پێش هیچ ئاگاداریەکی پێشوو ماشینگەلی بار هەڵگری ئەو کۆمپانیاییە ڕاگیراون .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پاڕێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تێڕوانینی هەڵاواردنی دەسەڵاتەوە لە کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنەر بێ بەش کراوە و ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چەندین بەرابەر لە پارێزگاکانی ئێران زۆرترە و گەڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناچارن بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانە ڕوو بکەنە کارگەلێکی پڕ لە مەترسی وەک کۆڵبەری ، کارگەلێک کە زۆر مەترسیدارن و هەر رۆژە قوربانی لێدەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان