زیندانێیک لە زیندانی سنە بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشکی گیانی لە دەستدا
بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە و بە پێی هەواڵنێری” هەرانا ” لە بڕواری ۱۳۹۶/۳/۲۹هەتاوی ، فەردین فەرامەرزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەهۆشبەرەکانەوە بەند کرابوو ، بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزشکییەوە و لە دوای دڵ ئێشەێیکی زۆرەوە گیانی لە دەست داوە .
لە درێژەی هەواڵەکەدا دەڵێت :
ئەو بەندکراوە لە شەوی ڕابردوودا بە هۆی ئێشی دڵ و هەناوەوە ۲ جار هەناردەی بێهداری کراوە بەڵام بێ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت هەناردەی بەندەکەی خۆی دەکەنەوە و هەر بەو هۆیەشەوە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی گیانی لە دەست داوە .
سەرچاوەێیکی ئاگادار لەو بابەتە لە گەڵ ئەوەی هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە گوتی :
پێشتر لە لایەن پزشکی یاساییەوە ئەرێ کرابوو کە فەردین فەرامەرزی نەخۆشی دڵی هەیە بەڵام ئاغایانی بەرپرس کولیوەند و ئیسکەندەری هەر جەختیان لە سەرمانەوەی ئەو زیندانیە لە زیندانی ناوەندی سنەدا دەکردەوە .
فەردین فەرامەرزی بە تۆمەتی بازرگانی بە مادەهۆشبەرەکانەوە لە لقی ۲ ی دادگای ئینقلابی تاراندا بە ۱٥ ساڵ حەپس سزا درابوو .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت ، زیندانیانی زیندانی ناوەندی شاری سنە لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتێیکی سەقەت و ناکارامە بەرەو ڕوونە و زیندانیان ناتوانن لە گەڵ ناوەندە قەزایەکانی دەروەی زیندان بۆ ودەست هێنانی مافەکانیان کەڵک وەرگرن ئەمەش کاریگەری خراپی هەبوە لە سەر دۆزی یاسایی زیندانیان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان