بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی بڵاوکراوە لەلایەن ناوەندی رۆژنیوز،
دایک و باوکی عایشە دەنیز کاراجەلی، کە بە مەبەستی بە خاک سپاردنی کچەکەیان چووبوونە کۆبانێ و پاشان گەڕابوونەوە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون.
عایشە دەنیز کاراجەلی بە نازناوی دەستان تەموز، لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات بۆ ڕزگارکردنی ڕەقە لە دژی تێرۆریستانی داعش گیانی بەخت کردبوو، دایک و باوکی ناوبراو بە مەبەستی بە خاکسپاردنی تەرمی کچەکەکیان چووبوونە کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە گەڕانەوەدا لە فڕۆکەخانەی گۆکچەن دەستگیرکران.
نوورای ئەرچاگان و عومەر کاراجەلی لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی پاسپۆڕەتەکانیاندا دەستگیرکراون و ڕەوانەی دەزگا ئەمنییەکان کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


