خۆکوژی گەنجێکی ۲۳ساڵ تەمەن لە ورمێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ۸ی جۆزەردانی ۹۶ی هەتاوی تەرمی گەنجێکی ۲۳ساڵ تەمەن کە شەوی پێش خۆی کوشتبوو لە شارۆچکەی زێوە لەپارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە .

ئەم گەنجە کوردە کە لەڕێی خۆ هەڵواسیوانەوە دەستی دابوویە خۆکوژی ۱۲ کاتژمێر پاش خۆکوژییەکەی لەبینایەکی نیوەتەواودا دۆزرایەوە وپاشان تەرمەکەی بۆلێکۆڵینەوەی پزیشکی ودەروون شیکاری گوازرایەوە بۆنەخۆشخانەی ورمێ . بەگوێرەی هەواڵەکە هێشتا هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە کوردە نەزانراوە.

جێگەی باسە وەکوو بەردەوام لەهەموو هەواڵەکانی خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان باسمان لێکردووە ،خۆکوژی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بەڕەوتێکی ئاسایی وسرووشتی وگونجاو ،هەرکە هەواڵی مردنێک بڵاو دەبێتەوە دەبێ سەرەتا پرسیاربکرێت کەئاخۆ خۆی کوشتووە یان مردووە ؟ هەموو هۆکارەکانیش ئاشکران وئەگەر دیاردەی لەم شێوەی لێنەکەوێتەوە سەرسووڕهێنەر دەبێ ، بەهۆی بێ دەرەتانی وهەژاری وبێکاری وبێ هێوایی وگرانی وهەڵاواردنی ڕەگەزی ونەتەوەیی ! کێشەی ئابوری وای لەخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کەدەست لەهەر چەشنە کارێکی هیوابەخش وپۆزەتیڤ بەردەن وتەنیا بپەرژێنە خۆدەرباز کردن لەو دۆخەی کە تێوەی گلاون، تەنانەت گەر بەخۆکوژیش بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: