شێوازێکی تایبەتی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی شارەوانی نوورئابادی لوڕستان

لەبەردەرکی قایمقامەتی ئەوشارە خوانی هێمای بەگەڵای دارەکان بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کرێکارانی شارەوانی شاری نوورئابادی لوڕستان هەستان بەڕاخستنی خوان(سفرە)ێکی هێمایی لەبەردەرکی قایمقامەتی ئەوشارە بەنیشانەی ناڕەزایەتی.

جێگەی باسە زۆربەی ئەم کرێکارانە ماوەی ۷مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە ولەم دۆخە نالەبارەی کە هەژاری وبرسێتی بەسەر گەلانی ئێران دا وبەتایبەتی وچەندد قات بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا داسەپاوە،لەدەوڵەتی (تەدبیر وئومێد) زەحمەتکێش ترین توێژی کۆمەڵگا ،ئەوکەسانەی کەتەندرووستی کۆمەڵگا بەستراوە بە ڕەنج وتێکۆشانی ئەوانە ،کە شەو ڕۆژ دەدەنە دەمیەک وزبڵ وپیسایی ناوکۆڵان وشەقامەکان کۆدەکەنەوە ،بۆماوەی ۷مانگ بێ پارە وهەژار کەهەموویان خێزانداریشن ژیان دەبەنە سەر .

ڕاخستنی خوان وڕازاندنەوەی بەگەڵای دار هێمایەکی پڕهێز و واتایەکی گرنگی لەناخدایە ،کەبەدەسەڵاتداران دەڵێ :ناچارین وەکوو ئاژەڵان گەڵای دارەکان بخۆین وسفرە وخوانمان هیچی تێدا نییە وچۆنتان تێبگەیەنین کە لەبرسی بوون وهەژاری وبێ دەرەتانیمان تێبگەن، چۆنتان پێ بڵێین کە تەندرووستی و ژیانی ئێوەیش ومنداڵەکانتان لەدەستی ئێمەدایە .

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وبەتایبەت پارێزگای لوڕستان کەخاوەنی باشترین زەوینی کشتووکاڵی وئاژەڵدارییە وهەروەها زۆرترین چاڵاوی نەوتەکان لەم ناوچەیەن ،کەچی دانیشتوانەکەی لەوپەڕی هەژاری وچەوساوەیدا دەژین ،ولەهیچ بوارێکدا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی سەرمایەگوزاری تێدا نەکردووە ،وتەنانەت ئەو تاقم وگرووپە کرێکارەیش کەلە ناوەندە حکوومییەکاندا دەژین ،سەرەڕای هەوڵ وڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان ،لەوپەڕی هەژاریدا دەژین وبانگەوازیشیان بەهیچ شوێن ولایەنێکی حکوومی ناگات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان