ڕێگەوبانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بە مۆتەی مەرگی هاوڵاتیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵی ۹۵ تەنیا لەڕێگەکانی پارێزگای سنە ۳۱٤ کەس کوژراون ونێزیک بە دوو ئەوەندەیش بریندار بوون،لەپارێزگای ئیلام ،کرماشان وورمێ ،ئامارێک لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتەوە ڕانەگەیەندراوە،بەڵام بەپێی ئامارە بەردەستەکان لەپێگەیەنێرەکانی ئەم پارێزگایانە ڕێژەی کوژراو وبریندارەکانی ئەم پارێزگایانە نێزیک بە ئاماری پێکدادانەکانی پارێزگای سنەیە.

کوشتارگا ڕەنگە باشترین پێناسە ووێکچوویەک بێت کەبتوانی بۆڕێگەوبانەکانی سنە هەڵی بژێری چونکوو ساڵانە بەسەدان کەس لەهاوڵاتیانی بێ تاوان بەهۆی پێکدادانەوە گیانی خۆیان لەدەست ئەدەن.

بەدەر لە چۆنییەتی وخراپی بەرچاوی ئەو ماشێنانەی لەناوخۆ بەرهەم دێن کەبۆخۆی یەکێک لەهۆکارە گرنگەکانی هەڵکشانی ئاماری کوژراوانی پێکدادانی ڕێگەکانە،بەڵام خراپی ژێرخانی هاتووچۆ لەهۆکارە سەرەکییەکان وهۆکاری کاریگەر بەسەر ئەمنییەتی گیانی هاتوچۆکەرانی زەوینییەوەیە.

جگەلە کێشەکانی ڕێگەوبان لەپارێزگای سنە،هاتووچۆی مەرگ هێنەری تەنکەری سووتەمەنی بووەتە هۆی مردن،سوتاندا وبرژانی هاوڵاتیان.
لەحاڵێکدا کەبەرپرسانی حکوومی دەری دەبڕن کەنێزیک بە ۱۵ لەسەد لەهاوردە وهەناردەی هەموو ووڵات لەڕێگەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تێدەپەڕێ وجگەلەو بابەتانەی باسمان لێکرد،پەسەند کردنی گەڵاڵەی ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە ومەریوانیشیان بەدەستەوەیە.بەرپرسانی حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردۆتەوە کەژێرخانی هاتووچۆ ــ لەزەوینییەوە بگرە هەتا ئاسمانی و هێڵی(ریلی) بەهیچ چەشنێک وڵامدەری تڕانزیتی کاڵا وکەلووپەل وموسافیران لەم ناوچانە نەبووە.
هەروەها سەرەڕای ئەوەیکە تابەئێستە زۆرینەی بەرپرسانی حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێران ،چارەسەری گرفتی ڕێگەکانی پارێزگاکانی سنە،ئیلام ،کرماشان و ورمێ، وەکوو یەکێک لەپرسەکانی هەڵبژاردنی خۆیان زەق کردۆتەوە ،بەڵام هێشتا کوتە وبەڵێنەکانی خۆیان نەخستۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە وتەنیا بەمەبەستی ڕاکێشانی خەڵک بۆسەر سندوقەکانی دەنگدانی هاوڵاتیان چارەسەری کێشەی ڕێگەوبانەکانیان وروژاندووە.

بەئاوڕدانەوەیەکی کورت لەئازادەڕێکانی جوگرافیای سیاسی ئێران دەتوانی بەباشی بیبینی کەلەپارێزگای سنە ،کرماشان،ئیلام و ورمێ گەورەڕێیەک بوونی نییە ،ئەمە لەحاڵێکدایە کەلە جوگرافیای سیاسی ئێرا،لەچەندد ساڵی دوایی پترلە ۲هەزار کیلۆمەتر ئازادە ڕێ سازکراوە ،هەروەها لەکۆی ۳۵هەزار کیلۆمەتر گەورەڕێ لەجوگرافیای سیاسی ئێران تەنیا کەوتر لە۲هەزار کیلۆمەتری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە کەزۆرینەی ئەم ڕێگەیانەیش لەچۆنییەتی وکوالیتی زۆر خوار بایەخمەندن وزۆرتر لەسەر ڕێگە پێشوترەکان چێ دەکرێن یان نوێژەن کراونەتەوە.لەپارێزگای ورمێ بونیات نانی گەورەڕێ یان چێکردنی هێڵی ئاسن مێژووی ۴دەیەی تێپەڕاندووە ،سەرەڕای ئەوەیکە پارێزگای ورمێ خاوەنی زۆرترین مەودای ڕێگەی گوندی ۱۲۷۰۰کیلۆمەترە وڕێگەی سنووری ٤۱۰کیلۆمەترە ولەئامارێکی دیکەدا نێزیک بە یەک لەسێی ڕێگەی گوندەکان قیرەتاو بەڵام بەکوالیتییەکی زۆر خراپەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کەلەچەندد ساڵی دوایی کۆماری ئیسلامی ئێران بەمەبەستی بردنە دەرەوە وگواستنەوەی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆناچەکانی ناوەندی جوگرافیای سیاسی ئێران پڕۆژەگەلی هەرە زۆری بەتێچووی لەڕادەبەدەرەوە پێشکەش کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان