بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو کەس لەو کەسانەی لە کاتی کۆبوونەوەی ترامپ و ئەردۆغان لە کۆشکی سپیدا، هێرشیان کردبووە سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە ئەمریکا، دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنیوز لەسەر ئەو بابەتە، پۆلیسی ئەمریکا دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە دووان لەو هێرشکەرانەی سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە واشنتۆن دەستگیرکراون و بڕیاری دەستگیرکردنی ١٢ کەسی دیکەش دەرکراوە و پۆلیس بەدووایانەوەیە.
مانگێک پێش ئێستا لە کاتێکدا ئەردۆغان و ترامپ لە کۆشکی سپیدا لە کۆبوونەوەدا بوون، ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی دانیشتووی ئەمریکا لە بەردەم کۆشکی سپی گردبووەنەوەیەکی ناڕەزاییان بەڕێوەبرد، پاسەوانەکانی ئەردۆغان و لایەنگرانی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا ١١ خۆپیشاندەر برینداربوون.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە، ‘جۆن باس’ی باڵوێزی ئەمریکای لە ئەنقەرە بانگ کردووە.
هەر لەم بارەوە حکومەتی ئەمریکا بەتوندی ئەو کردەوەی پاسەوانانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیایان شەرمەزار کرد و داوایی وەڵام دانەوەیان لە حکومەتی تورکیا کردبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان