ناوچەی “ڕیتە”لەشاری درەشهر سوتێنرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوچەی کوێستانی”ڕیتە” لەشاری درەشهر سەربە پارێزگای ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوە هات ودارستان ولەوەڕگەکانی لەسوتاندان.
خێرایی وبەرفراوانی ئاگرەکە لەئاستێکدایە کەخەساری هەرەگران وقەرەبوو نەکراوەی لەژینگەی ئەم بەشەی کوردستان داوە.

ناوەند وڕێخراوە حکوومییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تائێستە هیچ هەوڵ وتێکۆشانێکیان بۆکۆنتڕۆڵ کردنی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە نەکردووە،کەچی دەبوا دامەزراوە حکوومییەکان دەسپێشخەری پێشوەختیان بۆئەم چەشنە ڕووداوانە بکردایەت وپێداویستی کوژاندنەوەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە لەناوچەکە جێگیر بکردایەت.
خەڵک خوازیاری کۆنتڕۆڵی ئەم ئاگرکەوتنەوەیەن وهەروەها چاوەڕێی یارمەتی هێزەکانی سەرچاوەسرووشتییەکان وژینگەن.

جێگەی باسە کەدوو ڕۆژی بەرێیش دارستان ولێڕەوارەکانی شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتبوون، دارستانەکانی “چاڵی سوور” و “دەشتی هەنگەژاڵە” و “دەیمە جۆ”ی مەریوان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتن.
ئەم ئاگرکەوتنەۆەیش تەنیا لەلایەن خەڵک وچالاکانی ژینگە پارێزەوە کۆنتڕۆڵ و کوژێنرایەوە.

جێگەی باسە ئاگرکەوتنەوەکانی مەریوان بەهۆی تۆپبارانەکانی بنەسەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگوندی گلە هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان