بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠ که‌س له کوردستان لەلایەن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه لە شارەکانی ورمێ، مەهاباد، بۆکان، پیرانشار، سەلاس باوەجانی، نەوسوود، ڕوانسەر و جوانڕۆ دەسبەسەر کراون.
ڕه‌شبگیری ئه‌م دواییانه له کوردستان دوای ڕووداوکه‌ی ڕۆژی 17ی جۆزه‌ردانی تاران دێ که له‌ودا هێرش کرایه سه‌ر به‌شی ئیداریی پارلمانی ئێران و گۆڕی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی.
دوای ئه‌و ڕووداوه شه‌پۆلێکی به‌رین له گرتنه‌کان له کوردستان وه‌ڕێ که‌وتوه که خۆی له زیاتر له 120 که‌س ده‌دا و تا ئێستا ناوی زیاتر له 20 که‌سیان به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رچاوکانی هه‌واڵ و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤه‌وه ئاشکرا بووه:
پاوە
قانع خوونسیاوەشان، ماکوان ئەحمەدی، یاسر حەسەنزادە و یۆسف بەهرامی
سەلاس باوەجانی
سەردار ئەمینی، غەدیر ئەمینی، سەردار ڕەحمانی و مەحموود ئەحمەدی
ڕوانسەر
فەرمان موزەفەری، فارۆق موزەفەری و بەهمەن غوڵامی
ورمێ
مەلا عولی ئەیۆبی و هیدایەت وهلیزادە
پیرانشار
سیروان قەنبەردووست، ئوحمەد شیرینی، ئەحمەد قەنبەردووست و ئەحمەد….
سەردەشت
سێ که‌س به ناوه‌کانی ئاوارە، سەلاح و قادر که نازناوی بنه‌ماڵه‌ییان نه‌زاندراوه. هه‌روه‌ها که‌سێک له مه‌هاباد به ناوی عه‌زیز، که‌سێک له جوانڕۆ به ناوی عه‌لی عه‌زیزی و که‌سێک له نه‌وسوود به ناوی نێعمان ئازه‌ری.
هه‌ر لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ، سزای ئێعدامی به سه‌ر زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ناوەندی ئەو شارەدا سه‌پاند.
ناوبراو که “داود مەیهەن دووست”ی ناوه، تەمەنی ٢٢ ساڵه و دانیشتووی ناوچەی “تەرزیلوو”ی شاری ورمێ بووه.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێن ئه‌و ده‌یان که‌سه‌یان له کوردستان به تۆمه‌تی سه‌له‌فیبوون و چالاکیی ئایینی له دژی کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کردوه. وهەروەها دەسبەسەرییەکان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە وڕۆژانی سێ شەممە وچوارشەممەیش لەشاری سەقز پەلاماری زۆرکەسیان داوە وچەندد کەسێک دەسبەسەرکراون بەڵام هێشتا ناوەکانیان دەرنەکەوتوون وتەنانەت تەقەیش کراوە.
جێگەی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران بەبەرهەمهێنانی ئیسلامی توندڕەو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وئەمجاریش بەبیانووی شەڕلەگەڵ تیرۆر هەڵی کوتاوەتە سەر خەڵکی کورد ومیلیتاریزە کردنی کوردستانی خستۆتە ڕۆژەڤی کارەکانییەوە،ئەویش لەم سەروبەنددە هەستیارەدا کەهیچ حیزب ولایەنێکی کورد خوازیاری شەڕ وتێهەڵچوون نییە ،بۆیە دەیهەوێ بەهەرچەشنێک بووە ئەو پوتانسییەلە سیاسی وڕووناکبیرییەی کەهەموو هەوڵ وچالاکییەکانی مەدەنیانە ولەچوارچێوەی جاڕنامەکانی مافی مرۆڤدا ،بەهۆی تاقمێک کەسانی توندڕەو کە پەروەردەیخودی کۆماری ئیسلامین ،سەرکوت ولەبارببات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


