بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،” داوود میهەن پەرست” ۲۲ساڵ تەمەن وهاوڵاتی شاری ورمێ لە جۆزەردانی ۱۳۹۵هەتاوی بەهۆی چالاکی ئایینی دەسبەسەر کرا وپاش چوارمانگ مانەوە لەژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کەڕۆژی ۹ی جۆزەردانی ئەوساڵ ،حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانییە بەتۆمەتی ئەندامەتی وهاریکاری لەگەڵ گرووپە سەلەفییەکان دەسبەسەر کرابوو ،لەلایەن دادگای ورمێ وە گەڵاڵە وپێی ڕاگەیەندراوە.
جێگەی باسە کەدوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییانەی تاران، دەسبەسەری وگوشاری سیستەماتیک لەلایەن بەرپرسان وهێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وبە فەرمانی ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئێران(خامنەیی) لەڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە وبەبیانووگەلی جیاواز، هاوڵاتیانی مەدەنی وکەمینە جۆراوجۆرە ئایینییەکان وهاوڵاتیانی مەدەنی دەسبەسەر ودەیان گوازێتەوە بۆشوێنی نادیار.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان