گردبونەوەی ناڕەزایی شوفێر پاسەکانی کرماشان لە بەردەم پارێزگادا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، شۆفێر پاسەکانی دەرەوەی شار و ناوشاری کرماشان بۆ دەستەبەرکردنی هەندێ داخوازی کاری خۆیان گردبونەوەی ناڕەزاییان دەربڕیوە و پاسەکانیان لە بەرانبەر پارێزگاری کرماشاندا ڕیز داوە .

بە پێی هەواڵەکە شۆفێر پاسەکانی ناوشار ڕۆژی سێ شەمە ۲۳ی جۆزەردان لە شاری کرماشاندا بۆ دەستەبەرکردنی داخوازییەکانیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و هەر بەو هۆیەشەوە بۆ بەربڵابونی ناڕەزاییەکەیان پاسەکانی خۆیان لە بەرانبەر پارێزگادا ڕیز داوە .

ناڕەزایی شۆفێرپاسەکان لەمەڕ پێنەدانی یارانەی پاسەکانی ناوشار بوو کە دەبوا یارانەی شۆفێر پاسەکان حکومەت هەناردەی شارەوانی بکرداێیت و شارەوانیش دابەشی بکرداێیت کە تاوەکو ئێستا ئەو کارە نەکراوە .

پاسەکانی ناوگانی گواستنەوەی گشتی ناو شاری کرماشان زۆربەیان کۆن و پەک کەوتەن و تێچوی ڕاگرتنی ئەو کەرەستانە بۆ شۆفێرانی ناڕازی زۆر دژوارە و پێنەدانی یارانە و کەم بوونی نرخی هاتووچۆی مسافیران دۆخی ژیانی زۆر یەک لە شۆفێرانی خستۆتە مەترسییەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: