بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، شارۆمەندانی گوندەکانی “چۆمان” و “زەلێ” سەر بە شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دژی سووتاندنی دارستانەکانی ئەو دەڤەرە لە لایەن هێزەکانی سنوورەوە ناڕەزایی توندیان دەربڕێ.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە لە کاتژمێر ۲۲:۳۰ خولەکی شەوی ۲۱ جۆزەردانی ۱۳۹٦ ، سێ شوێن لە دارستانەکان و لەوەڕگەکان لە لایەن هێزەکانی سنوورەوە ئاگر دەریا و کاتێک کە خەڵک بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرکە بوون ، هێزەکانی سنوور ڕێگریان کرد لە هەوڵی خەڵکی دەڤەرەکە و خەڵکەکیاندا بەر گوللە و نەیانهێشت .
بە پێی ڕاپۆرتەکە ٥ هەکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەو دەڤەر بوون بە قوربانی ئاگر کەوتنەوە.
جێگای سەرنجە کە لە دارستانەکانی “هەردرێژ” پارێزگای ئیلام و دارستانەکانی ” بازی دراز” لە پارێزگای کرماشان لە ۱٦ی جۆزەردان، دارستانەکانی “دەرە گوڵی” کهگیلویە و بویرئەحمەد۱٥ جۆزەردان ، دارستانەکانی “کەویرکێو ” مەڵەکشای لە پارێزگای ئیلام ۱۲جۆزەردان، دارستانەکانی “سیروان” و “ئاودانان” لە پارێزگای ئیلام ۱۲ جۆزەردان ،دارستانەکانی ئەیوان لە پارێزگای ئیلام (بۆ ماوەی سێ ڕۆژ) ۱۱جۆزەردان ،دارستانەکانی “شەلم” لە پارێزگای ئیلام لە ۱۰ جۆزەردان ، دارستانەکانی “کودەشت” لە پارێزگای لۆڕستان۸ی جۆزەردان و ئاگر کەوتنەوە لە “کەویر کێو” پارێزگای ئیلام ۷ی جۆزەردان ، هەزاران هەکتار لەوەڕگە و دارستانی کوێستانەکانی زاگرۆسی کردوا بە قوربانی ئاگر و سووتاون و بە پێی گوتەی گوندنشیان ، ئەم ئاگر کەوتنەوانە دەستەنقەز و لە ڕووی زاناییەوە بوە و لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجام گەیشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان