ڕژاندنی تێزاب بەسەر خەسووی پێشووتریدا لەکرماشان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دادستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان کوتی کەسێک تێزابی بەرەولای خەسووی پێشووی خۆی ڕژاندووە ولەدرێژەدا کوتی کەدۆسیەی قەزایی ودەسپێشخەری یاسایی بۆ دەسبەسەری تاوانبار بەشێوەی تایبەتی گەڵاڵە کراوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵنێرە حکوومییەکان، محەممەد حسێن سادقی کوتوویەتی کە کەسی تاوانبار حەوتووی ڕابردوو بەبینووی وەرگرتنی بەڵگەنامەی ماشێن چووەتە ماڵی بابی هاوژینی پێشووتری خۆی  وپاش تێهەڵچوون ودەمەقاڵە لەگەڵ دایکی هاوژینی پێشووی  ،ئەوتێزابەی کەپێشتر لە زەرفێکی پلاستیکی ئامادەی کردبوو  ڕژاندی بەجەستەیدا وبوو بەهۆی  سوتاندنی چەندد بەشێک لەجەستەی وەکوو دەستی چەپ، شان وبازۆڵە وبەشگەلێکیش لەڕوومەتی .

لەدرێژەدا هاتووە کە تاوانبار پاش ڕژاندنی تێزاب لەوشوێنە هەڵهاتووە و بریندارەکەیش گوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانە.

ودواتر بەناردنی پەیام بۆهاوژینە پێشووەکە واتە(هاوژینی پێشووی) سەرلەنوێ  هەڕەشەی  تێزاب وکردەوەی هۆڤانەو تاوانبارانە لەخۆی وبنەماڵەکەی کردووە.

کۆمەڵی گشتی ڕێخراوی نەتەوە یەک گرتووەکان توندوتیژی دژبە ژنانی وەکوو هەرچەشنە کردەوەیەکی توندوتیژانە ولەسەر بنەمای جنسی کەبتوانێ ببێتە هۆی خەساری جەستەیی(فیزیکی)، جنسی یان دەروونی ژنان پێناسە کردووە.

هەروەها هەرچەشنە کردەوەیەکی توندوتیژانە کە گرێدراوی ڕەگەز(جنسیت)  کەببێتە هۆی خەساری جەستەیی ،جنسی،دەروونی وئازاری ژنان،بەتوندوتیژی دژبە ژنان دەکوترێ.ئەم توندوتیژییە دەتوانێ لەگەڵ هەڕەشە،زۆرە ملێ ولێوەرگرتنەوەی ویست ودەسەڵات وئازادی،بەشێوەی نهێنی یان ئاشکرا جێبەجێ بکرێت.

بنەچەی ۱۱۵ی یاسای بنەڕەتی ئێران پیاوان بەشیاو بۆپۆست وپلەوپایەکانی بەرزی حکوومی دەزانێ وهەموو چەندی وچۆنی لەلایەن پیاوانەوە دادەڕێژرێ،وسیستەمی دادوەری ئێران شایەتی ژن بەنیوەی شایەتی پیاو لەبەرچاو گرتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان