بڕیاری ۱۰ ساڵ زیندان بۆ حوسەین دانشمەند

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، بڕواری ۱٨/۳/۱۳۹٦ هەتاوی حوسەین دانشمەند زیندانی سیاسی خەڵکی بانە لە لقی چواری پێداچونەوە ، بڕیاری دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵای کوردستان درچوو کە بەو پێیە ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹٦ سزای ۱۰ ساڵ زیندانی بۆ حوسەین دانشمەند گیراوی سیاسی کورد ئەرێنی کرد .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبە دژبەرەکانی کورد و سیخوڕی بۆ ئەوان بە ۱۰ ساڵ زیندان مەحکوم کراوە .
پێویستە بگوترێت زیندانی سیاسی حوسەین دانشمەند لە تەواو خولی لێپرسینەوەیدا و لەدرێژەی دۆسییەی قەزاییدا لە هەبونی پارێزەر بێبەش بوە .
حوسەین دانشمەند کە بۆ بژیوی ژیانی خۆیو بنەماڵەکەی سەرقاڵی پیشەی پیلەوەری بوو ، بەڵام لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێرانەوە بە تۆمەتی جاسوسی کردن بۆ هێزەکوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوەو لە شانۆێیکی لاوەکیدا وەک دادگاێی و بە بێ هەبونی پارێزەرێک کە بەرگری لێبکات بە ۱۰ ساڵ زیندان سزا درا .
سیاسەتی دژە مرۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕۆژ بەڕۆژ ڕووی لە هەڵکشانە و گوشارەکان بۆ سەر کۆمەڵگای کوردستان لە پەرەسەند دایە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: