خۆکوژی گەنجێک لە مەریوان
بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، گەنجێکی کورد و هاووڵاتی شاری مەریوان لە هەوڵێکی خۆکوژیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
ئەو گەنجە ۲٤ ساڵانە کە دوێنێ هەوڵی خۆکوژی داوە بە هۆی دۆخی نالەباری جەستەییەوە هەناردەی نەخۆشخانەی توحید لە شاری سنە کرا بوو .
ئەو هاووڵاتییە بە خۆاردنی حەبی برنج هەوڵی خۆکوژی دابوو ، مەرگی لەو جۆرە لە گەڵ ئێش و ئازاری زۆر و خۆکوتان بەرەوڕوویە و لە گەڵ قرچەی دەروون تێکەڵە و لە ۳ تا ٤ کاتژمێردا لە سەر بەشی هەناسەدان و دڵدا کاریگەری خۆی دەردەخات و بە گشتی مەرگێکی گیان کەنیشتە .
بە پێی ئەوەی ڕۆژانە ئەم ڕووداوانە لە کوردستاندا ڕووی لە زیادبوونە ، پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ پێشگیری ئەو جۆرە خۆکوژیانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگیردرێتە بەر .
هەوڵی پێشگیری لە خۆکوژییەکان، دەتوانێ هیوای نەجاتی ئەو کەسانە زیاد بکات کە حکومەت ئەو بەرپرسیاریەتەی لە ئەستۆیە .
کێشەی بێکاری و دۆخی نالەباری ئابوری و بێ هیوایی و هەست بە بێهودەیی و بێدەرەتانی و هزری تراویلکە بە کۆی گشتی سەرئەنجامەکەی خۆکوژییە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- ئێعدامی ۲زیندانی کرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- بڕیاری ۱۰ ساڵ زیندان بۆ حوسەین دانشمەند