ئێعدامی ۲زیندانی کرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردانی۱۳۹۶ی هەتاوی ،هاوکات لەگەڵ ئێعدامی وەرزشوانی ناسراوی کورد خەڵکی کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “حجت تدرو”۲زیندانی دیکە بەناوەکانی “خوسرەوی و تەیمووری “بە تۆمەتگەلی کوشتنی بەئەنقەست ودزی چەکدارانە ئێعدام کران.
سەرچاوەیەکی شارەزا ڕایگەیاند کەبەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزان، کۆمەڵێک لەزیندانیان بەشێوەی گرووپی ئێعدام کراون بەڵام تائێستە تەنیا ناونیشانی ئەم دوو زیندانییە دەرکەوتووە.
جێگەی باسە کەئەم دوو زیندانییە خەڵکی گوندەکانی سەربە “ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا”ن لەپارێزگای کرماشان وبەگوێرەی هەواڵەکان یەک لەم زیندانیانە بە ناوی بنەماڵەیی خوسرەوی بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست وهەروەها تەیمووری خەڵکی گوندی “چیاکبود”ە بە تۆمەتی دزی چەکدارانەوە دەسبەسەر ودواتر حوکمی ئێعدامەکەیان جێبەجێ کراوە.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بێ گوێڕایەڵ بوون بە بەیانییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی لەهەمبەر ڕاوەستانی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام و پابەندبوون بە پڕۆتۆکول و گرێبەستەکانی مافی مرۆڤ کەبۆخۆی واژۆی کردووە، هەرڕۆژ بەبیانووی جیاواز و تۆمەتگەلی بێ بنەما هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وئەشکەنجە و ئێعدام دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


