گەنجێک لە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز خۆکوژی کرد

گەنجێک لە ناوچەی خوڕخوڕەی سەقز خۆکوژی کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۱٥ی جۆزەردان گەنجێک بە ناوی بێهزاد شەریفپور کوڕی موحەمەد دانیشتوی گوندی کاکەوسان سەربەناوچەی خوڕخوڕەی سەقز بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لە دەست داوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکە بێهزاد شەریفپور دوو مانگ بوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو .
ڕێژەی خۆکوژییەکان بە شێوەێیکی سەرسوڕێنەر  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕووی لە زیاد کردن کردوە و بە پێی سەرچاوەی ڕاپۆرتەکان زۆربەی هۆکاری خۆکوژییەکان هەژاری و بێکارییە کە دەرەتانی لە خەڵکی ڕۆژهەڵات تەنیوە .
کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان