زەخت کردن لەسەر خوێندکاڕانی مەدرەسەی سۆماو برادۆست بۆ دانی شاریەی ساڵانە (ۆاتا پارە) وهەڕەشەی وەدەرنان وکەم کردنەوەی نمرەی تاقیکاری
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،، لەساڵی خوێندنی 95و 96 هەتاوی ،بەرپرسانی قوتابخانەکانی سۆماو برادۆست لە ناوچەی ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،زەختیان کردوەتە سەر خۆیندکاران کە ئەگەر پارەی ساڵانە نەدەن ،یا دەریان ئەکەن لە مەدرەسە ،یا نمرەی تاقیکردنەوەکانیان لێ کەم ئەکەن، بەگوێرەی هەواڵەکە دایک و باوکەکان بەرانبەربەم کارەی بەرپرسانی قوتابخانە ناڕەزایەتیان دەر بڕیوەو بەدژەیاسایی لەقەڵمیان داوە وتائەم چرکەساەیش لەلایەن ئیدارەی پەروەردەو فێرکارییەوە بەرانبەربەم دەسپێشخەرییەی بەرپرسی قوتابخانەکان دژکردەوەیەکیان
نەنواندووە
جێگەی باسە کەلەهەموو قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕەوتە بەردەوامە وداواکاری پارە لەقوتابیان دێتە ئاراوە وزۆربەی بنەماڵەکان بەهۆی هەژاری ودەسکورتی ناچارن مناڵەکانیان لەخوێندن بێبەری بکەن.
.زۆربەی قوتابخانەکانی ئێران وبەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی یارمەتی نەدانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەروەها کەون بوونی قوتابخانەکان ونەبوونی سیستەمی گەرمی وفێنک کەرەوە ونەبوونی کەرەستەی شیاوی فێرکاری و وەرزشی بووە بەبیانوویەک بۆبەرپرسانی قوتابخانەکان تابنەمەڵەکان بخەنە ژێرگوشارەوەوداوای پارەیان لێ بکەن.کەچی بەپێی نەریتی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان خولی سەرەتایی خوێندن دەبێ بەشێوەی خۆڕایی پەروەردە وفێرکاری بۆقوتابان بکات بۆهەموو قوتابیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان