چارەنوسی کچێک لە زیندانی ورمێ نادیارە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “ئەسما پورسەلیمی” هاووڵاتی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ساڵی ۱۳۹٥ لە گەڕانەوەیدا لە باشوری کوردستان ، لە لایەن دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و خرایە بەر لێپرسینەوە و تۆمەتگەلێک وەکو  چالاکی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامبوون لە حیزبە کوردستانییەکان و محاربە خرایە ئەستۆی .

ئەسما پورسلیمی لە تۆمەتی چالاکی چەکداری لە لایەن دادگاوە بێتاوان ناسرا بەڵام دۆسیەکەی هێشتا بە دوو تۆمەتی تر کراوەیە و هۆکارەکەشی سکاڵای ئیتلاعاتی سپایە لە خاتو پورسەلیمی بە تۆمەتی محاربە و ئەندامبوون لە حیزبەکوردستانییەکانە.

بە گوێرەی هەواڵینێری ماف نیوز سەرچاوەێیکی ئاگادار لە بنەماڵەی پورسەلیمی لە گەڵ ئەوەی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە ئاشکرای کردوە کە ئەسما لە هەبونی پارێزەر بێبەش کراوە و پارێزەرێکی تایبەت بە ئیتلاعاتی بۆ دیاری کراوە  و ئەوەی کە پێویست بێت زانیاری لە سەر دۆسیەکە نەبوە و ئەگەری ئەوەی هەیە سزاکەی تەنیا لە ڕێگەی نوسراوە و دۆسیە ساختەیەکانی حفازەتی ئتلاعاتەوە دیاری بکرێت ببێتە پێوەر بۆ بۆ سزادانەکەی .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان