بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی پێنج شەمە ٤ی جۆزەردانی ۹٦ی هەتاوی هاووڵاتێیک لە شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “ئارش وەیسی کوڕی ڕەزا” دەستی داوەوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە .
بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەو هاووڵاتییە ۲٦ ساڵ تەمەنە کە خێزاندارە و خاوەنی منداڵێکە و بە هۆی بێکاری و بێ دەرەتانییەوە لە ڕێگەی خواردنی حەبەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و لە دوای هەناردەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیان دەسپێرێت .
بێکاری و هەژاری لە هەمو قۆڵێکەوە باڵی بەسەر هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە و ئەمەش ڕێژەی خۆکوژیەکان و سەرهەڵدانی دەیان دیاردەی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژهەڵات بە دیاری هێناوە .
بەپێی یاسا بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەبونی کار دڵخواز و داهاتێک کە مرۆڤ بە پێی زەمان بتوانێت پێی بژی مافی سەرەکی هەرمرۆڤێکە و حکومەتەکان دەبێت ئەو هەلە بۆ هاوڵاتیان بڕەخسێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


