بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەروەها بە پشت بەستن بە KHRN و هەنگاو و هەروەها بەدواداچوون لەسەر هەواڵی تایبەت بەو کەسانە کە ڕۆژی پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو کرابۆوە، سەر لە بەیانی ئیمڕۆ هەینی ٥ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە ناوەندی گرتووخانەی ورمێ ۳ کەس کە ڕۆژی پێشتر بەمەبەستی لە سێدارەدانیان بۆ ژوورە تاکەکەسیەکانی گرتووخانەکە گوێزرابوونەوە، لە سێدارەدران.
۱ـ ڕەمەزان موختاری خەڵکی ورمێ
۲ـ سەلاحەددین شەفیعی کیا خەڵکی ورمێ
۳ـ عوسمان حەسەنی خەڵکی سەردەشت
نێوی ئەو ۳ کەسەن کە بەرەبەری بەیانی ئەوڕۆ لە سێدارەدراون.
ناوبراوان بە تاوانی ڕاگرتن و گوێستنەوەی مادەی هۆشبەر، ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان