لە سێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ، ڕۆژی سێ‌شەممە ۲ی جۆزەردانی ۱۳۹٦هەتاوی ” مێهران ئەشرافی” لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدرا .

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو بە تۆمەتی کوشتنی دەستەنقەزی کەسێک بە لە سێدارەدان سزا درابوو و سزای ناوبراو جێبەجێ کرا.

لە درێژەی ئێعدامە خۆسەرانەکانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پتر لە ۱۲۳ زیندانی  لە گرتوخانەی دیزڵاوای کرماشان ، ٥٦ بەندکراو لە بەندیخانە ورمێ و ۱۱۰ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەند شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتگەلی جۆراوجۆرەوە سزای سێدارەیان لە سەرە و چاوەڕێ چارەنوسی خۆیا دەکەن و هەر چرکەساتێک ئەگەری جێبەجێ کردنی سزاکەیان لە ئارادایە.

کۆماری ئیسلام ئێران لە بابەتی ئێعدامەوە و بە پێی ڕێژەی مرۆڤەکان لە هەموو جیهاندا ، پلەی یەکەمی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە هەیە و ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای هۆشداری جییدی ناوەنگەلی نێونەتەوەیی و ناوەندگەی مافی مرۆیی ، دیسان لە سەر ئەو کردەوەیە سوورە و هەموو بڕیارنامە نێونەتەویەکانی لە مەڕ مافی مرۆڤ بنپێ خستوە .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان