خۆکوژی ژنێکی سەقزی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ یەکی جۆزەردانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،ژنێکی ۲۵ساڵ تەمەن بەناوی(ا.ا)خەڵکی گەڕەکی “تازاوا”ی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا وتابەئێستە چۆنییەتی وهۆکاری خۆکوژییەکەی ناڕوون ماوەتەوە.

جێگەی باسە کەلەم چەندد ڕۆژی دوایدا گەنجێکی ۱۸ساڵ تەمەن بەناوی ڕەزا ڕۆستەم زادە لەسەقز بەخواردنی حەب کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا وهەروەها لەحەوتووی ڕابردوو دوو ژنی گەنج ۲۵و۳۰ساڵ تەمەن لەدیواندەرە دەستیان دایە خۆکوژی کەبەو هۆیەوە زۆرینەی جەستەیان سووتا وهەروەها لەم ڕۆژانەی دوایدا لەکرماشان گەنجێکی کورد دەستی دایە خۆکوژی.

ڕێژەی ڕوولەگەشەی خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە دەسپێشخەری وهەوڵی پێش پێگردن وجیددییە وبەرپرسایەتی ڕاستەوخۆی لەئەستۆی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.

بەپێی ئەوئامارەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە لەساڵی۱۳۹۵ ڕێژەی ۱۱۹خۆکوژی ڕووی داوە کەبریتییە لە۶۵پیاو،۵٤ژن وهەروەها ۷ژن و۲پیاو لەڕێی خۆسوتاندنەوە کۆتاییان بەژیانیان هێناوە.

لەنێوان ئەم کەسانە،۱۶کەس تەمەنیان لەخوار ۱۸ساڵەوە بووە(کەسێک ۸ساڵ تەمەن و۳کەس ۱۰ساڵ وکەسێکیش۱۱ساڵ)بوونیان هەبووە کەلەنێو ئەم منداڵانە کەسێکی ۱۰ساڵان خۆی سوتاندووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان