بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕێکەوتی یەکشەممە ۳۱ی گوڵانی ۱۳۹۶،ڕەسووڵ خزری نوێنەری دەستیشان کراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆپیرانشار لەپەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی لەپێوەندی لەگەڵ تەئمینی کۆڵبەران کوتی: کە۶۵هەزار کۆڵبەر بوونی هەی کەبەگشتی ۱۸بۆ۲۰هەزار کۆڵبەر لەپیرانشار وسەردەشت وشاریەکانی دیکەی پارێزگای سنەیە.
گەر کۆڵبەرانی پارێزگاکانی کرماشان وئیلامیش هەر هەرلەسەرئەم گریمانە بن دەتوانین بڵێین کە۱۵۰بۆ۲۰۰هەزار کەس لەکرێکاران سەرقاڵی کۆڵبەرین.
کۆڵبەرانی بارهەڵگر بەکەسانێک دەکوترێ کەبۆ بژێوی ژیانی خۆیان ناچاربە هەڵگرتنی نایاسایی کەلووپەلن لەناوبەری هێڵی سنووری دوو ووڵات.ڕادەی تەمەنی ئەوان نێوان ۱۳بۆ ۶۰ساڵە ،کەتەنیا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانەی خۆیان ڕوویان لەم کارە پڕ مەترسییە کردووە.زۆرینەیاا لەکاتی تێپەڕین لەسنوورەوە ،دەکەونە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورییەکان.
بەگوێرەی هەواڵانەی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون لە۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۵ەوە تاکۆتایی ڕەشەمەی ۱۳۹۵ سەرجەم ۲۱۲کۆڵبەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆژراو وبریندار بوون.زۆرترین ڕێژەی کوژراوان سەربە شارەکانی مەریوان،سەردەشت،شنۆ،بانە،نەوسوود وکرماشانن.
جێگەی بیرهانینە کەتەئمینی کۆمەڵایەتی بۆکۆڵبەران لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم دواییانەدا وەکوو ئامرازێکی پڕوپاگەندە دەکار گیراون،ئەمە لەحاڵێکدایە کەهۆکاری سەرەکی کۆڵبەری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بێکاری وکارپێنەدانی هاوڵاتیان لەلایەن ناوەندی حکوومی ونیوە حکوومی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە وئەم گرفتە کۆمەڵایەتییە بە پێدانی کارتی تەئمین چارەسەر وقەرەبوو ناکرێتەوە،بەڵکوو پێویستی بەگۆڕانی بنەڕەتی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە بەستێنەکانی سەرمایەگوزاری ڕوون،پێکهێنانی ژێرخانی پێویست بەمەبەستی گەشەی بەردەوام وپێک هێنانی هەلی کار لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان