بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤیی کوردستان گەیشتوە ، کرێکارانی پارک و باخچەکانی شارەوانی بروجرد ٥ مانگە موچەیان وەرنەگرتوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ئەم کرێکارانە لە نێوان پێن بۆۆ شەش مانگە موچەیان وەرنەگرتوە و شەریکە و خاوەنکارەکانیش ، کەمیی بوجە و نەبونی پارە و پوڵیان بۆ وەدوا کەوتنی موچەکانیان وەک بیانوو هێناوەتەوە و شارەوانی بروجرد هێشتا داواکاریێەکانی شەریکەکانیان بۆ نەگەڕاندوەتەوە .
یەکێک لەو کرێکارانە لەو پەیوەندییەدا گوتی شەشش مانگە نانی شەوم نییە و لەم ڕۆژانەشدا کە هەڵبژاردنەکان دەستیی پێکردوە ، حاڵ و ژیانی ئێمە لە هەراوهوریایەدا نابیسترێت و نابینرێت ، بەربژێرانی شوراکانی شار باشترە لە بەرنامەکانی خۆیاندا دۆخی کرێکارانی ستەم لێکراوی شارەوانی لە پێش چاو بگرن.
بە پێی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ ، هەر مرۆڤێکک مافی ئەوەی هەیە کە ئازادانە کارێک بۆ خۆی هەڵبژێرێت و لە دۆخێکیی عادلانەدا کاری و ڕەزامەندی خۆیدا بێت و مافی خۆییەتی کە لە کاتی بێکاریدا پشتیبانی لێبکرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- ئەندامێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی فینلاند، مەترسی ناردنەوە بۆ ئێرانی لەسەرە
- حوکمی بنەبڕی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان