له شاری کرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

له شاری کرماشانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لاوێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دۆینێ ۲٨ی بانەمەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، گەنجێکی کوردی خەڵکی کرماشان بەنێوی “ساسان مورادی” لە بنکەیەکی سەربازی لە کرماشان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زانراوە کە ساسان مورادی لە شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان(یاری)بووە و بە هۆی گووشاری بەرپرسان لە بنکەی ڕاهێنانی هێزی ئینتیزامی لە ناوەندی “سەراب نیلوفەر”ی کرماشان، خۆی کوشتووە.

جێگەی ئاماژەیە کە لەڕۆژی ۲٤ی خاکەلێوی مانگی ڕابردوو، ۲ برای دیکە بە نێوەکانی ئێحسان و مێهدی فزونی(نادری نیا) لە ناڕەزایەتی بە هەڵاواردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر شوێنکەوتووانی ئایینی یاری و هەروەها بێکاری و نەبوونی بژێوی ژیان، دەستیان دابوویە خۆکوشتن و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنابوو.

شایانی باسە کە لە یاسای بنەڕەتی ئێران، یارسانییەکان وەک کەمینەیەکی ئایینی نەناسێندراون و “جەم خانە”کانیان لە لایەن ناوەندە حکوومییەکانە وە داگیر یاخود وێران دەکردرێن و ڕۆژانە پێڕەوانی ئەو ئایینە لەلایەن ناوەندەکانی دەستهەڵاتەوە، تووشی زیندان، شکەنجە و بێ ڕێزی دەبنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان