تەرمی کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش ۱۰٥ ڕۆژ دۆزرایەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،تەرمی “ڕزگار ساکانی ” خەڵکی گوندی “پسان تەرگۆ” سەر بە شاری ورمێ لە دەڤەری سیلوانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی پارەوە نادیار بوو ، دوێنێ چوارشەممە ۲۷ بانه مه ری ۱۳۹۶ پاش تێپەڕ بوون ۱۰٥ڕۆژ دۆزرایەوە .

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتو کە ڕزگار ساکانی بە ئیشی پڕ لەمەترسی کۆڵبەریەوە سەرقاڵ بوە و لە ڕێکەوتی سێ‌شەممە ۱۲ڕێبەندانی پاردا لە نیزیکی گوندی “کۆران” تووشی هەرەسی بەفر دەبێت و پاش تێپەڕ بوونی چەند مانگ تەرمەکەی لەو دەڤەرەدا دەدۆزرێتەوە .

هەر لەو ڕووداوەدا ،کۆڵبەرێکی دیکە بەناو “سەرکار ئەحمەدی “کوڕی سەلیم خەڵکی گوندی “کۆران” سەر بە ناوچەی سۆمابرادۆس لە دەڤەری ورمێ لە ژێر هەرسی بەفردا دەمێنێتەوە ، بەڵام پاشان ڕزگار دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرت و هەواڵگەلی پەیوەندی دار ، لە ڕێکەوتی ئاماژە پێکراودا تەرمی ناوبراو دەدۆزێتەوە و لە نەخۆشخانەی ورمێ ڕادەگیرێت و ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو هەواڵە لەلایەن بنەماڵی ناوبراوەوە ڕەتدەکرێتەوە .

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان