کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ پاڵێوراوانی باوەڕداری یارسان لە هەڵبژاردنەکانی شار و گوندەکان شار هەشتگرد (کەرج) کە ئەژماریان۳۰کەس بوون ، لە لایەن کۆمیتەی چاودێری پاڕڵمان کە بەرپرسیاری پشتڕاستکردنەوەی پاڵێوراوانی لە چوار ناوەندی (دادگوستەری،سەبت ئەحواڵ، هێزی ئینتزامی و وەزارەتی ئیتلاعات )ئەستۆیە ، ۲۸ کەسی لەو ۳۰ کاندیداتۆڕە ڕەد کردەوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆربەی دانیشتوانی شاری هەشتگرد باوەڕدارانی ئایینی یارسانن .
لە ڕاپۆرتی کەمپینی مافی مرۆڤ لە ئێراندا هاتوە کە سیاوەش حەیاتی وتەبێژی کۆمەڵەی شۆرای چالاکانی مەدەنی یارسان لە ڕێکەوتی ۲٥بانەمەڕ ۱۳۹٦ ڕادەگەیەنێت کە ئەژماری کاندیداتۆڕگەلی ناوبراو کە خۆیان بە باوەڕداری یارسان ناو دەبەن ڕەد کراونەتەوە و لە ۳۰ پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکان تەنها دوو کەس لەو ۳۰ کەسە کاندیداتۆڕیان ئەرێ(تایید) کراوە .
لە درێژەدا هاتوە کە یەکێک لە کاندیداتۆڕەکان یارسان بە ناو (فەرزاد ئەڵماسی ) لە شاری ئیسلاماوای ڕۆژاوابە هۆی چالاکیگەلی لە دژی جیاوازیدانان بوە و باوەڕدارانی یارسان ئیزنی کاندیداتۆڕیان نیە و ئەوە پیشاندەدات کە دۆخێ باوەڕدارانی یارسان هیچ نەگۆڕاوە و تەنانەت لە پارڵمان و کەسانێک لە ئاستی بەڕێوەبەری قۆتابخانەیشمان نیە .
لە ساڵانی دووایدا بەشێک لە باوەڕدارانی ئایینی یاری بە هۆی بێڕێزی و سووکایەتی بە ئایین و دابونەریتیان لە لایەن هێزەکانی دەوڵەت و پەرەدەرانی ئایینی فەرمی دەسەڵات ، دەستیان داوەتە خۆ سووتادن کە دەتوانین بە (حەسەن ڕەزەوی،نیکمۆراد تاهری ، محەممەد قەنبەری) ئاماژە بکەین .
لە پوشپەڕی ۱۳۹٤ “سەعید حەیدەری تەیب” نوێنەری دەستنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کرماشان لە مەجلسی ئێراندا ، بە فەرمی پیگوتریا ، لە مەڕ پێشێلکاری مافی شارۆمەندانی یارسان نوسرابوو: (( سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵێک بەرچاوو لە گەلی کرماشان لە باوەڕدارانی ئایینی یاری پێکدێن ، مخابن لە هەموو قۆناخێکدا هەڵبژاردن و لە دەزگای داددا مافە سەرەکیەکاندا و قۆناخگەلی قەزایدا مافیان پێشێل دەکرێت ، وە بەڵێن دانیان لە مەڕ هەر مژارێک (شاهدیدانیان ) لە لایەن سیستەمی قەزاییەوە بەڵگە و جێگای باوەڕ نیە و بۆ دامەزراندن لە ئیشوکاری دەوڵەتیدا ڕەد دەکرێنەوە .
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە هندێک لە زانایانی شێعە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا باوەڕدارانی یارسان بە “کافر ، دەرچوو لە دین(مرتد) ، پیس(نجس)” دەزاننکە ئەم مژارە لە گەڵ بنەماگەلی مافی مڕۆڤ و ئازادیگەلی تاک ، ئایینی و کۆمەڵایەتی بە تەواوی دژی یەکتردان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان