برینداربوونی گەنجێکی۲۸ساڵ تەمەنی قەسری شیرین لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،سەرلەبەیانی ئەوڕۆ۲۵ی گوڵانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،گەنجێکی ۲۸ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری قەسری شیرین لەپارێزگای کرماشان کەبۆ پێڕاگەیشتن بە ئاژەڵەکانی  لەدەورووبەری پردی شیرازی ئەم شارە چبوو،بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران ـ عێراق لەبەشی پێ ودەستییەوە تووشی خەساری گران هاتووە.

جێگەی باسە کەخەسارەکانی تەقینەوەی مین تەنیا لەقەسری شیرین لەسەرەتای ئەوساڵەوە تابەئێستە ٦کەسی بریندار کردووە ولەساڵی ڕابردوو ۶کوژراو و۳۱برینداری لێکەوتۆتەوە ولەساڵی۱۳۹۱تاکۆتایی ۱۳۹۳۲۸کوژراو و۲۰۸برینداری لێکەوتۆتەوە.

جێگەی تێڕوانینە کە سەرەڕای ئەوەی ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی مینە جێماوەکانی شەڕی ئێران ـ عێراقەوە دەبن بەقوربانی،هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبیانووی پاراستنی نەتەوەیی وڕێگری لەچالاکی پارتە سیاسییەکانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەسەرەتای هاوینی ۱۳۹٤ لەهێڵی سنووری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردسان دەستی داوەتە چاندنی مین کەهەرلەم پێوەندییەدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێنەگەلێکی بڵاو کردۆتەوە کەئەم هێزانە سەرقاڵی چاندنی مینن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان