دووکەس بەتۆمەتی فرۆشتنی مریشکی زیندوو لەسەردەشت ،هەرکامیان دوومانگ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێنرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دووکەس لەدەسفرۆشانی کورد لەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بۆهەرکامیان دوومانگ حوکمی تەعزیری بڕدرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئیبراهیم محەممەدپوور ،بەرپرسی تۆڕی پزیشکی ئاژەڵانی شاری سەردەشت کوتی:دوابەدوای ڕاگەیاندنی تاوان وسکاڵای ئەم ناوەندە وڕووبەڕووبوونەوەی شێلگیری سەرچاوە قەزاییەکان،دووکەس لەفرۆشیارانی مریشکی زیندوو ،هەرکام بەدوو مانگ زیندان مەحکووم کران،

شاری سەردەشت سەربە پارێزگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە ،کەشایەتی زۆرترین تراژدیای دڵتەزێن بووە، پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران،لەلایەکەوە قوربانی کیمیاباران لەشەڕی ئێران وعێراق کەهێشتا بەرکەوتووانی ئەم کارەساتە چارەسەر نەکراون ولەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیان کەوتوونەتە بەر هەڵسوکەوتی هۆڤانە وهەروەها کەمتەرخەمی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

زۆرینەی چالاکانی مەدەنی لەسەردەشت دەڵێن کە کۆڵبەری لەسنوورەکان تەنیا دەرفەت وهەلێکی کارییە کەلەم ناوچەیە بوونی هەیە ،کارە پڕمەترسی ونەشیاوەکان تەنیا بژاردەیەکن کەخەڵک دەتوانن پێی بژین.بەپێی ئامارەکانی ساڵانی پێشوو زۆرترین کۆڵبەر لەناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربوون وکوژراون.

کۆمەڵێکی دیکە لەگەنجانی بێکاری سەردەشتی بۆدابین کردنی پێویستییەکانی ژیانیان ڕوویان لەکارگەلێکی وەکوو دەسفرۆشی کردووە کە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئیزنی ئەوەشیان پێ نادات.

جێگەی باسە کەپارێزگای ورمێ بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ئێران لەڕیزی شەشەمین پارێزگا بەزۆرترین ڕێژەی بێکاریەوەیە وئەمە بالێکدانەوەیەکی دیکە واتە ۲۵پارێزگا لەجوگرافیای سیاسی ئێران لەپارێزگای ورمێ لەباری کارەوە لەدۆخێکی گونجاوتردان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان