بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،شۆفیرانی تەکسی وەن لەمەهاباد(مەلاجامی بۆ ترمیناڵ)لە حەوشەی شۆرای ئیسلامی ئەم شارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان دەربڕی وخوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بەرانبەر بێکاری وکێشەی بژێوی ژیانی خۆیان وهەروەها ڕایان گەیاند کەپاش تێپەڕینی ۶ساڵ لەوڵامنەدانەوەی بەرپرسانی شاری مەهاباد بەهۆی گۆڕانی وێستگەی لەلایەن ڕێخراوی تەکسیڕانییەوە،بەنیشانەی ناڕەزایی دەربڕین تەکسییەکانیان لەحەوشەی شۆرای شار ڕاگرتووە ونەجوڵاندووە.
ئەم کێشەیە لەحاڵێکدا هاتۆتە ئاراوە کەدوابەدوای بیناکردنی پردی ناوبەری مەلاجامی وڕوخاندنی فولکەی گاز، شۆفێرانی ئەم ئاراستەیە لەگەڵ نەبوونی موسافیر وسەرلێ شێواوی بوونەتەوە.
بەرپرسی تەکسیڕانی مەهاباد(ئازەرپوور)لە ووتووێژ لەگەڵ هاژە ڕایگەیاند کەلەهەمبەر گەڵاڵەی ڕێخستنی وجێبەجێ کردنی کێشەی تەکسییانە(وەن) کە بۆ۱۱تەکسی دەبن،کۆڕوکۆبوونەوەیەک بەڕێوە برا وپاش تێپەڕ بوونی ماوەیەک لەم گەڵاڵەیە وسەرەڕای وڵام وەرنەگرتنەە لەم ئاراستەیەدا،بۆجێبەجێ کردنی کێشەکە وابڕیار درا کە ئەم تەکسییانە بخرێنە سەر ئاراستەی مەلاجامی (زەوییەکانی شارەوانی)،بەڵام شۆفیرەکانی دژبەم پڕۆژەیەش ڕاوەستانەۆە وپێشیان پێ گرت وهەربۆیە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە ولەڕووی ناچارییەوە ئەو کێشەیە دراوە بەقایمقامییەتی وشۆرای شار.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەچوارچێوەی سیاسەتەکانی خۆی لەهەمبەر هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،هیچ چەشنە تەدبیرێکی بۆئاسایشی هاوڵاتیان لەم بەشە لەجوگرافیای سیاسی ئێراند وەگەڕ نەخستووە وهەر ڕۆژە شایەتی بێکاری وهەژاری ومادە هۆشبەرەکان وهەمە چەشنە نەخۆشیی ڕۆحی ودەروونی وخۆکوژین کەلەگەڵ هیچکام لە بنەماکانی مافی مرۆیی هاوتەریب نییە وهەرلەم چوارچێوەیەدا ولەجاڕنامەی مافی مرۆڤی ڕێخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمادەی۱۳ دا هاتووە کەهەموو هاوڵاتییەکی مافی ئەوەی هەیە لەئەمنییەتی گیانی،ماڵی،ئابڕوو،کاروکەسابەت،قەزایی وکۆمەڵایەتی و… بەهرەمەند بێت وهیچ لایەن ودەسەڵاتێک نابێ بەناوی دابینکاری ئەمنییەت،ماف وئازادییەکانی ڕەوای هاوڵاتیان وکەرامەت وکەسایەتی ئەوان بن پێ بخات ومەترسیان بۆساز بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان