بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، چەند گەڕەکێکی شاری سنە و گوندەکانی نیزیکی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە تووشی کێشە بوونەتەوە و چاوەڕێی جێبەجێ کردنی بەڵێنە ناڕاستەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لەم پارێزگایەدا .
گوندەکانی “سەڵاواتاوا” ، “دەوڵەتئاوا(کوڕکوڕە)”، و بەزاران چەند گوندێکن کە تووشی کێشەی ژینگەیی بوون بۆ نموونە کێشەی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و شوێنێک بۆ کۆکردنەوە و چاڵکردنی زبڵی ئەو گوندانە .
گوندی دەوڵەت ئاوا کە دەکەوێتە ۱۰ کیلۆمەتری شاری سنە و لە دەڤەری ئەو گوندە ئاوێکی زۆری هەیە و نادەبوو کێشەی ئاو ببوایەت ،هەر وەها لەو گوندەدا بە هۆی کۆنەکردنەوەی زبڵی ئەو گوندە ، سرووشتی ئەو گوندە (کانیاوەکان ،چۆمەکان و…) و بە گشتی شوێنی ژیانی خەڵکی ئەو دەڤەرە پیس و بوە بە هۆی پەرەسەندنی نەخۆشیگەلی جۆراوجۆر لەو ناوچەیەدا.
نەبوونی ئاوێکی تەندروست کە بۆ خواردنەوە کەڵکی لێوەربگیرێت کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کەرەستەی پێویست و نەبوونی پاڵاوگەی ئاو لە گوندەکانی سەڵاواتئاوا و دەوڵەتئاوا ، و ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای هەوڵدان و بەدوواداچوونی خەڵکی ئەو دەڤەرە دیسان بەڵێنی بێ بنەما بۆ نموونە تەرخانکردنی بووجەی چەند سەد ملوێنی لە لایەن بەرپرسانی پارێزگای سنە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و دیسانیش پاش تێپەڕبوونی ۸خولی هەڵبژادنەکان تا ئێستا زۆر کێشەی کە بەڵێنی چارەسەیان بە شارۆمەندان درابو چارەسەر نەبوە و وەک خۆی ماوەتەوە . شارۆمەندانی ئەو گوندانە لە ڕێکەوتی ۱۱/۷/۱۳۹٤ دژی کاولکردنی ژینگە و زەویگەلی کشتوکاڵی نێزیکی گوندەکەکانیان بە دەستی مەسڵەحەتچیانی ئابووری کە بە درووس کردنی پلانگەلی پیشەیی (کوشتارگەی ئاژەڵ و مریشک) و بازەرگانی ، بوون بە هۆی ساز بوونی کێشەگەلی تەندرووستی و ژینگە ، لە مەڕ ئەم کێشەیە هۆشداریان دابو بە بەرپرسان و داخوازی پێڕاگەیشتنی بەم کێشەگەلە بوون ، بەڵام سەرەڕای بەڵێن کە ئەوکاتە بە شارۆمەندان درا مخابن تا ئێستا هیچ دەسکەوتێک بۆ شارۆمەندان نەبوە.
هەر لەم چوار چێوەیەدا زۆربەی شارۆمەندانی ئەم دەڤەرە باوەڕیان وایە کە هاووکات لە گەڵ نیزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکان سەرۆک کۆماری ئێراندا و شۆراکانی شار و گوندەکان ، هەمووی بەرپرسانی دەستنیشانکراوی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەڵێنگەلی بێ بنەما هەوڵی زۆرکردنی دەنگدەران دەدەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان