بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری بۆکان لە کاتێکدا مەسعود پزشکیان نوێنەری پاڕڵمانی شۆرای ئیسلامی ئێران (نوێنەری تەورێز، ئۆسکوو، ئازەرشار) لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو لە سەر دامەزراندنی مامۆستایان، مژارگەلێکیان هێنایە بەر باس و داخوازی پێڕاگەیشتن بە دۆخی خۆیان بوون .
مەسعوود پزشکیان کە جێگری یەکەمی بەرپرسی گشتی دەیەمین خولی پارڵمانی شۆرای ئیسلامی ئێرانە و بۆ پڕووپاگەندەی هەڵبژاردنەکان لە سەر ناوی لایەن “ئێسڵاح تەڵەبەکان” سەردانی بۆکانی کردووە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە زۆرێک لە مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی کاتی و یا بە پێی کاتژمێری کارکردنیان سەرقاڵی وانە وتنەوەن و زۆربەیان لە گووندگەلی دوورەدەستدا و بە مووچەیەکی زۆر کەم ، وانەیان دەڵێنەوەە و ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ جۆرە هەوڵدانێک بۆ بەڕێوەبردنی پەروەردە و ئەرکە کەلتورییەکان لەو بەشەی کوردستان ناکات . و لە ئێستادا هاووکات لە گەڵ نیزیک بوونەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری هەوڵ دەدات بە کەڵک وەرگرتن لە هەڵبژادنی سەرۆک کۆماری دیسان بە بەڵێنە هەمیشەییەکانیان، خەڵکی کورد هان بدات بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردن بکەن .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان