محەمەد سدیق کەبوودوەند پاش دە ساڵ زیندان ئەمڕۆ ئازاد کرا

بە پێی هەواڵی سازمانی پارێزی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی محەمەد سدیق کەبوودوەند دامەزرێنەری سازمانی مافی مرۆڤی کوردستان پاش دە ساڵ زیندان لە بەندیخانەی ئەوین بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد دەکرێت.

محەممەد سدیق کەبوودوەند لە ساڵی ۱۳۸٦هەتاوی دەستبەسەر و لە بەندیخانەی ئەوین ڕاگیراوە، کەبوودوەند لە لایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی دژایەتی ئارامی نەتەوەیی لە ڕێگای دامەزراندنی و بەرپرسایەتی سازمانی پاڕێزگاری مافی مرۆڤ کوردستان بە دە ساڵ زیندان سزا درا و بە تۆمەتی پەڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای پەیوەندی گرتن بە سازمانگەلی نێونەتەوەییەوە مافی مرۆڤیەوە و پەیوەندی لە گەڵ “کووفی عەنان” بەرپرسی کاتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو کاتەدا و وتووێژ لە گەڵ ڕاگەیاندنە گشتیەکاندا بە ساڵێک زیندان سزادرا کە لە دادگای پێداچوونەوەدا ، بە گشتی بە ۱۰ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.

کەبوودوەند لە ماوەی زینداندا چەندین جار مانی‌‌لەخواردن گرت ، کە بوو نموونە دەتوانی باس لە مانگرتنی ٥۹ڕۆژە دژ بە بێبەری کردنی لە پشوو و بۆ چاووپێکەوتن لە گەڵ منداڵە نەخۆشەکەیدا  و هەروەها مانگرتن لە خواردنی ۳٤ ڕۆژە دژی پەروەندساز کردنی دووبارە دژی ئەو ، ئاماژە کرێت .

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە کۆمیتەی لێکۆڵنینەوەی دەستبەسەری خۆسەرانەکان لە نەتەوە یەکگرتوەکاندا لە بڕیارنامەیەکدا دامەزراندنی سازمانی مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکیەکانی ئەو ناوەندە و کەبوودوەند بە یاسایی دەزانێت و لە گەڵ ئەو بڵێنامانەی کە ئێران سەبارەت بە مافی مرۆڤ واژۆی کردوە یەکدەگرێتەوە و دەستبەسەری و زیندانی ۱۰ساڵە بۆ ناوبراو دژە یاسایی ڕادەگەیەاند و بڕێاری قەربوو کردنەوەی زیان و زەرەری ئابووری و دەروونی کە بە کەبوودوەند و بنەماڵەکی کەوتوە دەرکرد کە دەبێت لە لایەن ئێرانەوە قەرەبوو بکرێتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان