بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران عەلی خامنەیی ،سەرەڕای هۆشدار لەهەمبەرهەڵگیرسانی (تێکچوونی ئەمنییەت وهێنانە ئارای فیتنە وئاڵۆزی)لەم هەڵبژاردنەی هەنووکەییەدا،پێویستە بەربژێرەکان ئاگاداربن،بارستاییە بیروباوەڕی وجوگرافیایی وزمانی وئیتنیکی لەوڵات هان نەدەن.دوژمن ساڵانێکە بەتەماییە ئەم بارستایی وگڕکانانە دایسێنێ.
هەروەها لەبەشێکی دیکەدا کوتی لەئاراستەی گەڵاڵەی ناتەواوی دوژمن خۆتان نەبیننەوە وئەمنییەتی نەتەوەیی وئاسایشیووڵات گرنگە وبۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم پرسەی نائەمنی وهێنانە ئارای دووبەرەکی وفیتنەیەدا ئامادە بین،بێ گومان دەتوانین پووچەڵی بکەینەوە،گەر کەسێک بیهەوێ بەپێچەوانەی ئاسایش ووڵات هەڵسووکەوت بکات،بێ گومان بەگرژی لەگەڵی ڕووبەڕوو دەبینەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە کەئامانجی دەمدرێژی دوژمن گۆڕانی بنەمای سیتەمە وپێشووتریش بەئاشکرا باسی گۆڕانیسیستەمی کۆماری ئیسلامیان کردووە،بەڵام هەنووکە بەدووی گۆڕانکاری لە ئاکاری ئەم سیستەمەدان.من هەرئەودەم بەبەرپرسانم کوت ئاگاداربن ،گۆڕانی هەڵسووکەوت وئاکار لەگەڵ گۆڕانی سیستەم ودەسەڵات جیاوازی نییە.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کەبەشێک لەبەربژێرەکانیسرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پڕوپاگەندە ولێدوانەکانیاندا ،بەمەبەستی کۆکردنەوەی دەنگی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی (مافی نەتەوەکان” مافی گەلانی چەوساوەیان لەجوگرافیای سیاسی ئێران کردووە،وەکوو سەرنموون حەسەن ڕۆحانی لەوتارەکەی خۆیدا لەشاری سنە باسی پێویست بوونی دابەشکردنی کار وپیشە وبەرپرسایەتی بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەزی یان ئایینی لەسەر بنەمای لێهاتوویی جەختی کردەوە.
جێگەی باسە کەحەسەن ڕۆحانی لەخولی پێشووی بەڵێنی بەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دابوو کە بنەچەی ۱٤ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ،کەلەودا ئیزنی پەروەردە بەزمانی دایکی دراوە ،بەڵام کرداری نەبوەتەوە ،هەروەها دۆسیەی ئێعدام وئەشکەنجە ودەسبەسەری وسەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین بەتایبەت لەمەڕ هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەوڵەتی ئەودا ،شتێکی ئەرێنی بەرچاو ناکەوێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان