کرێکارێکی کورد بەهۆی ڕووداوی کارەوە لە تاران گیانی لە دەستدا
بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، کرێکارێک بە ناوی مەسعود شێر محمدی ۲۳ ساڵان، خەڵکی گوندی پایگلان سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە ، کە لە شاری تاران سەرقاڵی کرێکاری کردن بوە ، لە بەرزایی بیناێیکەوە دەکوێتە خوارە و گیانی لە دەست ئەدات .
ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەی باش بۆ قۆستنەوەی هەلی کار ،بەڵام بەهۆی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامییەوە زۆرترین ڕێژەی بێکاری لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەدایە و بە پێی داتاکان زیاتر لە ٤۰ %گەنجانی ڕۆژهەڵات بێکارن و تاکە سەرچاوەی کار، کاری سەر سنوور و کۆڵبەرییە کە ئەویش ڕۆژانە هێزەجۆراوۆرەکانی کۆماری ئیسلامی سێڕەیان لێدەگرن و وەبەردەسڕێژیان دەدەن و دەیان کوژن .
شایانی باسە بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ساڵی ۹٥ی هەتاویدا زیاتر لە ۳۰۰۰ پێشێلکاری مافی مرۆڤی لە بەشی کرێکاراندا تۆمار کراوە ، کە نەبوونی تەئمینی گیانی کرێکاران لە کاتی کاردا سەرەکیترینیان بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گووشارەکانیان لەسەر کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد کەم ناکەنەوە
- ڕاپۆرتی مانگی ئاپڕیلی کۆمهڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیوەندی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان